گۆڵچییەكەی هەولێر لە مردن ڕزگاری بوو

:: AM:11:12:17/04/2019 ‌
سەرهەنگ موحسین گۆڵپارێزی یانەی هەولێر و كاپتنی ئەو یانەیە لە كاتی مەشق و ڕاهێنانەكاندا لە مردن نزیك دەبێتەوە و گۆڵپارێزی دووەم ڕزگاری دەكات.

ئەمڕۆ چوارشەم 17ـی نیسان، سەرهەنگ مووحسین گۆڵپارێزی یانەی هەولێر و كاپتنی یانەكە لە پۆستێكی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی نووسیویەتی، سوپاس ئەمجارەش سەلامەت بووم.

سەرهەنگ موحسین لەکاتی راهێنانەكانیدا دوێنێ‌ بە هۆی هەڵگەڕانەوەی زمانی نزیك بوو لەوەی گیانت لەدەست بدات، بەڵام دواتر بە هەوڵی ئەندامانی یانەکەی لە مردن رزگار دەکرێت

لەکاتی رووداوەکەدا گۆڵپارێزی دووەمی یانەكە دیدار حامدی هاوڕێی فریای كەوتووە و لە مردن رزگاری كردووە.

هەڵگەڕانەوەی زمانی یاریزانان بەهۆی زۆری ماندوویەتی لەناو یاریگاكان وایكردووە ژمارەیەك یاریزان لەسەر ئاستی دنیا گیان لەدەست بدەن.



وشە - رامیار جەواد