به پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی پزیشكان كه چه‌ند ئامارێكی متمانه‌پێكراویان وه‌رگرتووه، بۆیان ده‌ركه‌وتووه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه جگه‌ره ناكێشن ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه زۆر زیاتره له‌وانه‌ی ده‌یكێشن.
به پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه زانایانی پزیشكیی كردوویانه ده‌ركه‌وتووه ئه‌و كه‌سانه‌ی جگه‌ره ناكێشن زیاتر تووشی
شێرپه‌نجه‌ی جگه‌ر ده‌بن. یه‌كێك له‌وانه‌ش دیبرا مۆنتاگیۆی 54 ساڵ بووه، له قۆناغه‌كانی سه‌ره‌تای تووشبوونی به‌و نه‌خۆشییه هه‌ستی پێ كرد و ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه كه له ژیانیدا یه‌ك جگه‌ره‌ی نه‌كێشاوه.
هه‌موومان ده‌زانین جگه‌ره‌كێشان هۆكاری سه‌ره‌كی تووشبوون به نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌ی جگه‌ره، چونكه زیاتر له 60 مادده‌ی كیمیایی شێرپه‌نجه‌یی له‌ناو جگه‌ره‌دا هه‌یه، ئه‌مه‌ش به‌رپرسه له %85ی هۆكاره‌كانی تووشبوون به نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌ی جگه‌ر. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا لێكۆڵه‌ران بڕوایان وایه له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا ئه‌گه‌ری تووشبوون به‌و نه‌خۆشییه له‌و كه‌سانه زیاتر ده‌بێ كه به هیچ شێوه‌یه‌ك جگه‌ره‌یان نه‌كێشاوه.
به پێی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ی لێكۆڵه‌ر و زانایانی بواری نه‌شته‌رگه‌ریی سنگ له نه‌خۆشخانه‌ی برۆمبتۆنی شاهانهمبتۆنی شاهانه‌ی ئیریك لیم ئه‌نجامیان داوه، ژماره‌ی تووشبووانی شێرپه‌نجه‌ی جگه‌ر له‌و كه‌سانه زیاتر تۆمار ده‌كرێ كه جگه‌ره ناكێشن.
به پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی تریش كه له خولێكی شێرپه‌نجه‌ی ئه‌وروپی كرا، ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌شته‌رگه‌رییان به‌هۆی تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی جگه‌ره‌وه ئه‌نجام داوه، سێ له‌سه‌ر چواریان ئه‌و كه‌سانه بوون كه جگه‌ره‌یان نه‌كێشاوه و تووشی نه‌خۆشییه‌كه بوون.
شایانی باسه، ئه‌و كه‌سانه‌ی جگه‌ره ناكێشن، به شێوه‌یه‌كی ئه‌سته‌م تر نه‌خۆشییه‌كه‌یان پێوه ده‌رده‌كه‌وێت، زیاتر له قۆناغه‌كانی كۆتادا لێیان ئاشكرا ده‌بێت، كه ئه‌مه‌ش چاره‌سه‌ركردنی ئه‌سته‌م ده‌بێ، چونكه هیچ نیشانه‌یه‌كی وه‌ك ئازار پێیانه‌وه دیار نابێ.