حكوومه‌تی ئیسپانیا پێشبینی كردبوو گه‌شه‌ی ئابووریی وڵات له ساڵی ٢٠١٦دا بگاته ٣.٢%، به‌ڵام پسپۆڕانی ئابووری باس له‌وه ده‌كه‌ن كه گه‌شه‌كه له‌وانه‌یه ٣.٣% تۆمار بكات و به‌مه‌ش گه‌شه‌ی ئابووریی ئیسپانیا بگاته دوو هێنده‌ی تێكڕای گه‌شه‌ی ئابووریی ناوچه‌ی یۆرۆ.
ئه‌گه‌ر ئه‌و پێشبینییه راست ده‌ربچێت، ئه‌وا به‌و ئه‌نجامه ده‌گه‌ین كه گه‌شه‌ی ئابووریی ئیسپانیا له ساڵی ٢٠١٦دا ده‌گاته دوو هێنده‌ی تێكڕای گه‌شه‌ی ئابووریی وڵاتانی ناوچه‌ی یۆرۆ.
حكوومه‌تی ئیسپانیا له به‌رنامه‌یدایه له ساڵی ٢٠١٧ه‌ش په‌ره به ئابوورییه‌كه‌ی بدات و به‌گوێره‌ی به‌رنامه‌یه‌كی نوێی له‌و ساڵه‌دا، ٥٠٠ هه‌زار ده‌رفه‌تی كار ده‌خاته ڕوو.
هاوكات ئیسپانیا له به‌رنامه‌یدایه تا ساڵی ٢٠٢٠ ژماره‌ی خاوه‌نپیشه‌كانی وڵات بگه‌یه‌نێته ٢٠ ملیۆن كه‌س.
ئیسپانیا ئه‌ندامی یه‌كێتیی ئه‌وروپایه و رووبه‌ری خاكه‌كه‌شی ده‌گاته سه‌رووی ٥٠٤ هه‌زار كیلۆمه‌تری چوارگۆشه. ژماره‌ی دانیشتووانی ئیسپانیا ٥٠ ملیۆن كه‌سه.
ئیسپانیا یه‌كێكه له وڵاته سه‌رنجڕاكێشه‌كانی ئه‌وروپا و ساڵانه ژماره‌یه‌كی زۆری گه‌شتیار رووی تێده‌كه‌ن.