ئه‌و ئێسكانه‌ی له‌سه‌ر مرۆڤه سه‌ره‌تایییه‌كان دۆزراونه‌ته‌وه، ده‌ریخستووه كه شێوه‌یان چۆن بووه، به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی گشتی گۆڕاوه و ئه‌و پانییه‌ی پێشتر هه‌یبوو ورده ورده ته‌سك ده‌بێته‌وه. توێژه‌ران هۆكاری ئه‌و گۆڕانه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه.
تیمێكی زانایان هۆكاری ته‌سكبوونه‌وه‌ی ڕووی مرۆڤیان بۆ چه‌ند خاڵێك گه‌ڕانده‌وه، له سه‌روو هه‌موویانه‌وه، سیسته‌می خۆراكه كه زۆرترین خواردنه‌كانی ئێسته ده‌كوڵێندرێن، هه‌روه‌ها خواردنی دروستكراو كه به گشتی زۆربه‌ی خواردنه‌كان ڕاسته‌وخۆ ناخورێن و ده‌ستكاری ده‌كرێن.
به‌پێی ڕاپۆرتێك كه ڕۆژنامه‌ی "میرۆر"ی بریتانی له‌سه‌ر ئه‌نجامی كاری ئه‌و تیمه زانایه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ده‌ركه‌وته‌ووه، له ماوه‌ی 100 ساڵی ڕابردوودا، زۆر خێراتر ڕووی مرۆڤ ته‌سك بووه‌ته‌وه.
له توێژینه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه، مرۆڤی نیانده‌رتاڵ و مه‌یموونی شه‌مپازی، ناوچاوانێكی پانیان و برۆیه‌كی ئه‌ستووریان هه‌بووه و دانه‌كانیان گه‌وره بووه، به‌ڵام مرۆڤی ئێسته هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی ورده ورده كه‌م بووه‌ته‌وه.
تیمه‌كه‌ی توێژینه‌وه‌یان كردووه، له زانایانی هه‌ردوو زانكۆی یۆرك و هال پێك هاتوون، وای بۆ ده‌چن، جۆری خواردنی ئێسته كه هیچ توندییه‌تی تێدا نییه و به ئاسانی ده‌خورێ، بۆیه پێویستی به دانێكی گه‌وره نییه، هه‌ر ئه‌مه‌شه وای كردووه ماسولكه‌كانی ناوچاوانیش ته‌سك بوونه‌ته‌وه. واته به گشتی مرۆڤ ناسك بووه‌ته‌وه.
پۆل ئۆهیگینز مامۆستای شیكاری له زانكۆی یۆرك و ئه‌ندامی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ده‌ڵێ، ژه‌مه خواردنی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی مرۆڤ، به شێوه‌یه‌كی گشتی مرۆڤ لاواز و ناسك ده‌كاته‌وه نه‌وه‌ك ته‌نیا هه‌ر ده‌موچاو، بگره كاریگه‌ریی له‌سه‌ر هه‌موو جه‌سته‌ی ده‌كات.
هه‌ندێك له زانایان پێشتر وا بۆی ده‌چوون، ڕه‌نگه ئه‌م گۆڕانكارییه ژینگه‌ییانه و هۆكاره‌كانی تر كه به‌سه‌ر مرۆڤی ده‌هێنن، به ته‌واوی شێوه‌ی بگۆڕێ، به‌ڵام ئۆهیگینز ده‌ڵێ، پێویسته ئه‌وه بزانین، شێوه‌ی مرۆڤ هه‌رچه‌ند بگۆڕێ دیاریكراوه و خه‌سڵه‌ته سه‌ره‌كییه‌كانی وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه، بۆ نموونه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ناسه بده‌ی، پێویستیت به دوو كونه‌لووتی گه‌وره‌یه كه بتوانن هه‌ناسه‌دانه‌كه به جوانی جێبه‌جێ بكه‌ن، بۆیه ناكرێ چاوه‌ڕێی ئه‌وه بكه‌ی كونه‌كانی لووت ته‌سك ببێته‌وه كه مرۆڤ به زه‌حمه‌ت هه‌ناسه‌ی پێ بدرێ.
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو، له‌ژێر ئه‌و چوارچێوه‌یه‌دا، چاوه‌ڕێ ده‌كرێ هێشتا گۆڕانكاری به‌سه‌ر شێوه‌ی ده‌موچاوی مرۆڤدا بێت تا ئه‌و كاته‌ی ده‌مێنێ، هۆكارێكی تری زۆر گه‌وره‌ی گۆڕانكارییه‌كانیشی باس كرد كه بریتییه له كۆچكردن و ژیان له ژینگه‌ی نوێ‌دا و گۆڕانی دۆخی كولتووری و كۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌مانه هه‌مووی له‌پاڵ جۆری خواردن، هۆكاری گۆڕانكاریی ڕووی مرۆڤن.
بۆ نموونه، كه‌سانێكی زۆر هه‌یه تا ته‌مه‌نی 25 ساڵی یان زیاتر و كه‌متر له وڵاتی خۆیان ژیاون بۆ نموونه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و شێوه‌یان ڕۆژهه‌ڵاتییه، دواتر ده‌چنه ئه‌ورووپا و شێوه‌ی ژیان و شوێن و كولتووریان ده‌گۆڕێ، پاش چه‌ندان ساڵ ده‌بینی نه‌وه‌ك ڕه‌فتاریان، شێوازیشیان گۆڕاوه. ئه‌م نموونه‌یه ڕه‌نگه بۆ وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا ڕوونتر دیار بێت. كه‌سانێك هه‌بوون ڕۆشتوونه‌ته ئه‌وێ ژیاون، دوای 20 ساڵ ورده ورده چاویان ته‌سك بووه‌ته‌وه و پێستی ڕوویان نیمچه لووس بووه.
زانایان ڕوونی ده‌كه‌نه‌وه، برۆی ئه‌ستوور و چڕ له كۆمه‌ڵگه ئاڵۆزه‌كاندا بۆ گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیی گرنگ بووه، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی مرۆڤ له ڕاوچییه‌وه بوو به كشتوكاڵ، شێوه‌ی ڕووشی گۆڕا. مرۆڤه سه‌ره‌تایییه‌كان كه ته‌نیا گۆشتخۆر بوون، ده‌موچاویان پانتر بووه.
ئۆهیگینز ئه‌وه‌شی دووپات كرده‌وه، هه‌ندێ هۆكار جیا له‌مانه‌ی سه‌ره‌وه، كاریگه‌رییان له‌سه‌ر شێوه‌ی ڕووی مرۆڤ كردووه، وه‌ك ژینگه و كه‌شوهه‌وا. هه‌روه‌ها له‌سه‌ر به‌رداوردێكی نێوان مرۆڤی ئێسته و كۆن ده‌ڵێ: مرۆڤی ئێسته، به ده‌موچاوی 20 هه‌ست نیشان ده‌دات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌ك له‌سه‌ری كۆكن ئه‌وه‌یه، مرۆڤه‌كانی پێشوو نه‌یانتوانیوه ئه‌و هه‌موو هه‌سته له ده‌موچاویان ده‌رببڕن و مرۆڤ تا نزیك ببێته‌وه له بنه‌چه‌كه‌ی كه شه‌مپازییه، زیاتر له‌م دۆخه مرۆڤییه‌ی ئێسته‌ی دوور ده‌كه‌وێته‌وه.
جگه له ڕووخسار، توێژه‌ران له توێژینه‌وه‌یه‌كی تردا گه‌یشتوونه‌ته ئه‌وه‌ی مرۆڤ تا بێت ئاشتیخوازتر ده‌بێت و مرۆڤه كۆنه‌كان دڕنده بوون و هاوشێوه‌ی شه‌مپازی مامه‌ڵه‌یان كردووه، ئه‌مه‌ش جارێكی تر ئه‌و به‌ڵگه‌یه ده‌سه‌ڵمێنێ كه ڕه‌چه‌ڵی مرۆڤ شه‌مپازی بووه.
جۆدال و دیڤۆر هه‌ردوو زانای مرۆڤناسی پرسیاریان له رانگام كرد كه خه‌ریكی خوێندنی ئه‌نترۆپۆلیجیا بووه له زانكۆی هارڤارد و خه‌ریكی كار بووه بۆ كتێبێكی نوێی له‌سه‌ر هه‌ڵسوكه‌وتی مرۆڤه كۆنه‌كان و ده‌رئه‌نجام بۆی سه‌لماندن، مه‌یموونی شه‌مپازی زۆر دڕه‌نده‌یه، به‌شێوه‌یه‌ك دایك و منداڵه‌كانی، دایك و منداڵی هاوڕه‌گه‌زی خۆیان ده‌كوژن.
ئه‌م توێژینه‌وانه له‌سه‌ر شه‌مپازی بۆیه ده‌كرێ، چونكه هه‌موو زانایانی ئه‌ناترۆپۆلیجی كۆكن له‌سه‌ر بۆچوونه‌كانی داروین، بۆیه پێیان وایه باشترین ڕێ بۆ دۆزینه‌وه‌ی هه‌ڵسوكه‌وتی مرۆڤه سه‌ره‌تاییه‌كان، وردبوونه‌وه‌یه له هه‌ڵسوكه‌وتی مه‌یموونی شه‌مپازی.