مانگی دەستکردی transiting explonets survey هەسارەیەکی هاوشێوەی زەوی لە مەودای 53 ساڵی تیشک دۆزیوەتەوە. هەسارەکە لە زۆر
رووەوە لە زەوی نزیکە بەڵام زانیارییەکان سەرەتایین و لێکۆڵینەوە لەم هەسارەیە
بەردەوامە.
ساڵی تیشک بریتییە لەو مەودایەی تیشک لە ماوەی ساڵێکدا دەیبڕێت.
خێرایی تیشک 300 هەزار کیلۆمەترە لە
چرکەیەکدا. هەسارەکە بە دەوری ئەستێرەیەکدا دەسووڕێتەوە کە قەبارەکەی 80%ی قەبارەی خۆرە.
ناوی ئەم هەسارە نوێیە HD21749B ە و لە هەسارەکانی نێپتۆن
و پۆلۆتۆن بچووکترە. قەبارەی ئەم هەسارەیە 23 هێندەی زەوییە و پلەی
گەرمیش لەسەر هەسارەکە 150 پلەی سانتیگرادە و
پێناچێت لەم هەسارەیە ژیان هەبێت.
بەگوێرەی "مێهرنیوز" دیانا دراگومیر لە ئەنستیتیوتی کاڤلی
زانۆی MIT باسی لەوە کردووە لە دەورووبەری ئەو
ئەستێرانەی لە نزیک ئێمە بە رووناکی دەردەکەون پێشبینی دەکرێت کۆمەڵێک هەسارەی
هاوشێوەی زەوی بدۆزرێنەوە و ئەوەی دۆزراوەتەوەش یەکێکە لەو هەسارانە.
کۆمەلێک مانگی دەستکرد توێژینەوە لەسەر هەموو ئەو هەسارە و ئەستێرانە
دەکەن کە لە کۆمەڵەی خۆر نزیکن و رۆژ بە رۆژیش زانیاری نوێ لەسەر هەسارە و
ئەستێرەکانی ئاسمان دەدۆزرێتەوە.