كۆمپانیاكانی گووگڵ و ئه‌پڵ بڕیاریاندا ئاپی تیك تۆك ڕابگرن، به‌هۆی ئه‌و داواكارییه‌ی كه زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كردوویانه و ئه‌و یاسایانه‌ی بۆ دانراوه كه به‌شێك له‌و به‌كارهێنه‌رانه یاساكانیان پێشێل كردووه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕێ "
theverge" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له ڕاگرترین تیك تۆك ده‌كات وئ ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیاكانی گووگڵ و ئه‌پڵ بڕیاریاندا له "گووگڵ پله‌ی ستۆر" و "ئاپ ستۆر"ی ئه‌پڵ به‌رنامه‌ی تیك تۆك له وڵاتی هیندستان ڕابگرن، ئه‌مه‌یش به‌هۆی ئه‌وه‌ی رێژه‌یه‌كی زۆر له منداڵانی خوار ته‌مه‌ن 15 ساڵ به‌رنامه‌كه به‌كارده‌هێنن و رۆژانه زیاتر له نۆ سه‌عات له‌سه‌ر به‌رنامه‌كه‌ن.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی خه‌ڵكی هیندستان و دادگای وڵاته‌كه‌یش له سێی نیسان ئه‌م داواكارییه‌یان خستبووه پێش كۆمپانیاكانی گووگڵ و ئه‌پڵ، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌یش به‌رنامه‌كه له ته‌واوی هیندستان ڕاگیرا.
ته‌نیا له هیندستاندا زیاتر له 250 ملیۆن كه‌س به‌رنامه‌ی تیك تۆیان داونله‌ود كردووه، به ڕاگرتنی به‌رنامه‌كه تیك تۆك زه‌ره‌رێكی زۆر ده‌كات و رێژه‌یه‌كی زۆر له به‌كارهێنه‌ران له‌ده‌ست ده‌دات، تیك تۆك ئه‌وه‌یش ڕاگه‌یاند تا كۆتایی مانگی ئایار زیاتر له سێ بۆ پێنج ملیۆن دۆلار زه‌ره‌ر ده‌كه‌ین به‌م بڕیاره.