وشكبوونه‌وه‌ى لێوه‌كان یان شه‌قبوونى ده‌توانێت ببێته هۆى بێزاركردنى كه‌سى تووشبوو به‌م حاڵه‌ته، زۆر كات ئه‌م حاڵه‌ته له دوایى وه‌رزى سه‌رما دروست ده‌بێت یان وه‌رزى هاوین به‌تایبه‌تى له‌كاتى خواردندا ئازار دروست ده‌كات. بۆ ئه‌وه‌ى له‌م گرفته رزگارت ببێت و وشكبوونه‌وه‌كه كه‌متر ببێته‌وه باشتر وایه ئه‌م چاره‌سه‌ره سروشتیانه به‌كاربهێنرێت بۆ ئه‌وه‌ى به‌شێوه‌یه‌كى خێرا وشكبوونه‌وه كه چاره‌سه‌ر بكات و
رێگه له زیادبوونى بگیردرێت.
یه‌كه‌م: زه‌یتى گوێز هیند، زه‌یتى گویزهیند و زه‌یتى زه‌یتوون و زه‌یتى گه‌رچه‌ك كه زه‌یتى رووه‌كه به‌رداره‌كانن ده‌توانرێت وه‌كو زه‌یتى سروشتى و نه‌رمكه‌ره‌وه‌ى سروشتى به‌كاربهێنرێت به‌تایبه‌تى بۆ چاره‌سه‌ركردنى لێوى وشك، چونكه ترشى چه‌ورى تێدایه كه پێست نه‌رم ده‌كاته‌وه و رێگه له وشكى ده‌گرێت، كردراى چاكبوونه‌وه‌ى خێرا ده‌كات و ده‌توانرێت له‌گه‌ڵ زه‌یتى گه‌ڵا چا تێكه‌ڵ بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى رێگه له هه‌وكردن و وشكبوونه‌وه‌ى لێوه‌كان بگرێت.
دووه‌م: شه‌كرى قاوه‌یى، نیو كوپ له‌م شه‌كره له‌گه‌ل دوو كه‌وچك زه‌یتى زه‌یتوون یان زه‌یتى باوى تێكه‌ڵ بكه و پاشان لێوه‌كانى پێبسره‌وه، ئه‌مه یارمه‌تى لابرنى خانه مردووه‌كانى پێست ده‌دات و ته‌ریه‌كى سروشتى به‌لێو ده‌به‌خشێت. ده‌توانرێت ئه‌م چاره‌سه‌ره رۆژانه به‌كاربهێنرێت تا ده‌گه‌یت به‌و ئه‌نجامه‌ى كه خۆت ده‌ته‌وێت.
سێیه‌م: شه‌ربه‌تى لیمۆ، یه‌كێكى تر له‌و چاره‌سه‌ره گونجاوانه‌ى كه ده‌توانرێت به‌كاربهێنرێت بۆ رزگاربوون له قڵیشانى لێوه‌كان و وشكبوونه‌وه‌یان ئاوى لیمۆیه، چونكه برێكى زۆر ڤیتامین سى تێدایه یارمه‌تى گه‌نجكردنه‌وه‌ى خانه‌كانى پێست ده‌دات هه‌روه‌ها پێست رووناك ده‌كاته‌وه، بۆ ئه‌م چاره‌سه‌ره ده‌توانیت كه‌وچكێكى چا هه‌نگوین له‌گه‌ڵ ئاوى لیمۆ تێكه‌ڵ بكه‌یت به دوو برى یه‌كسان و پاشان نیو كه‌وچكى چا زه‌یتى گه‌رچه‌كى بۆ زیاد بكه و بۆ لێوه‌كانى به‌كاربهێنه.
چواره‌م: ئالۆڤێرا، جێڵى ئالۆڤێرا بۆ چه‌ندان مه‌به‌ستى تر به‌كارده‌هێنرێت یارمه‌تى كه‌مكردنه‌وه‌ى قڵیشانى لێوه‌كان ده‌دات و باشتر وایه ئه‌م جێڵه شه‌و وه‌ك نه‌رمكه‌ره‌وه‌یه‌ك بۆ لێوه‌كان به‌كاربهێنرێت و به‌یانیان بشۆردرێت به‌م شێوه‌یه قڵیشانى لێوه‌كان هێور ده‌كاته‌وه و چینێكى پارێزه‌ر له‌سه‌ر لێوه‌كان دروست ده‌كات.