كۆمپانیای سۆنی دوای ماوه‌یه‌كى زۆر له دابڕان و دروست نه‌كردنی مۆبایل، ئێسته كار له‌سه‌ر دروست كردنی مۆبایلێك ده‌كات كه ركابه‌ری گالاكسی و ئایفۆن ده‌كات.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
gadgets" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له نوێترین به‌رهه‌می كۆمپانیای سۆنی ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای سۆنی له نوێترین كاری‌دا مۆبایلێك دروست ده‌كات له جۆری "ئێكسپێریا" كه دیزاین و شێوازێكی زۆر ناوازه‌ی بۆ داده‌نێت، جگه له‌وه‌یش هێزێكی وای بۆ داده‌نێت كه بتوانێت ركابه‌ری گالاكسی و ئایفۆن بكات.
سۆنی ئه‌وه‌یشی روونكردووه‌ته‌وه كه مۆبایله‌كه‌ی به‌دیزاینێكی سه‌رسووڕهێنه‌ر دروست ده‌كات، هه‌روه‌ها هێزێكی زۆری بۆ داده‌نێت كه خاوبوونه‌وه‌ی نه‌بێ، له‌گه‌ڵ ڕامی شه‌ش گێگابایت و میمۆری ناوه‌كی 256 گێگابایت. شاشه‌یه‌كی گه‌وره و جوانی بۆ داده‌نێت كه قه‌باره‌كه‌ی 6.20 ئینجه و روونییه‌كه‌یشی 4K بێ.
سۆنی كۆمپانیایه‌كی ئه‌لیكترۆنییه و له حه‌وتی ئایار/مایۆی ساڵی 1946 له تۆكیۆ پایته‌ختی ژاپۆن دامه‌زراوه كه ئه‌م كۆمپانیایه گرنگی ده‌دات به به‌رهه‌مهێنانی "كامێرا، مۆبایل، ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كان، یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان و كۆمپیوته‌ر" هه‌روه‌ها گرنگترین به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌م كۆمپانیایه دروستكردنی ئامێری "Playstation" بوو كه ئێسته یه‌كێكه له باشترین ئامێره‌كانی دنیا، هه‌روه‌ها له به‌رهه‌مهێنانی "كامێرا، مۆبایل و كۆمپیوته‌ر"یش سه‌ركه‌وتووییه‌كی زۆری به‌خۆوه بینیوه.