"وشە" ئامارى پۆلیسى 104 ئاشکرا دەکات

:: PM:07:01:04/01/2017 ‌
پۆلیسى فریاکەوتنى خێرا  ناسراو بە "104"، بەمەستى ڕێگرى کردن لە دروست بوونى کێشە یان بەرەنگار بوونەوەى کێشەکان لە ساڵى 2016 چەند هەزار چالاکیەکى کردووە.

بە گوێرەى ئەو ئامارەى دەست "وشە" کەوتوە، پۆلیسى 104 ناسراو بە پۆلیسى فریاکەوتنى خێرا پێنج هەزار و پێنج سه‌د چالاکى جۆراوجۆرى لەناو شارى هەولێر ئەنجام داوە.

ئەو چالاکیانەى پۆلیس، بەمەبەستى دەرچوون و چارەسەر و ڕێگرى کردن لە کێشەى جۆراو جۆرە بوونه‌.

پۆلیسى فریاکەوتنى خێرا ژمارەى تایبەت به‌ خۆى هەیە، هاووڵاتیانی شاری هەولێر لەکاتى بوونى کێشە و بینینی هەر رووداوێك دەتوانن پەیوەندی بە ژمارە تەلەفۆنەکانی پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر بکەن.
ژمارە تەلەفۆنەکان بریتن لە:
٠٦٦١٠٤
٠٦٦١٤٤
٠٦٦١٢٤
٠٦٦١٣٣
٠٧٥٠٤٤٦٠١٠٤



وشە - رامیار جەواد