له شاری كالكوتا دوای دابه‌شكردنی ویلایه‌تی به‌نگال به‌سه‌ر هیندستان و پاكستان، ته‌نانه‌ت ئه‌ندامانی خێزانه‌كانیش له یه‌كتر جیاكرانه‌وه، به‌شێكیان بوون به هاووڵاتی هیندستان و ئه‌وانی تریش بوون به پاكستانی، ئه‌م دابه‌شكردنه‌ی خاكی به‌نگال به یه‌كێك له خراپترین دابه‌شكارییه‌كانی مێژوو داده‌نرێ، چونكه بێ ویژانانه ئه‌زموونی خه‌ڵكی ئه‌و ناچه‌یان له خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ڵوه‌شانده‌وه و به پاكستان و هیندستانیان لكاندن.
سه‌ره‌تا خه‌ڵكی ناوچه‌كه زۆر جه‌نگان و قوربانی زۆریان دا، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێ له‌و دابه‌شكارییه بگرن، به‌ڵام دواجار توانایان نه‌ما و داگیركه‌ران به ویستی خۆیان مامه‌ڵه‌یان به خاك و خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌كرد، بۆ ئه‌وه‌ی زامی قووڵ له دڵی خه‌ڵكی ناوچه‌كه جێ بهێڵن و هیچ ئه‌گه‌رێكی كۆبوونه‌وه له‌یه‌كتر و بیركردنه‌وه له ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی هیندستان و پاكستان ڕوو نه‌دات و ئه‌و داگیركاری و دابه‌شكارییه قبووڵ بكه‌ن، بۆیه زۆرێك له خێزانه‌كانیان كرد به دوو به‌ش و دایك و كوڕ بۆ وڵاتێك و كچ و باوكیش دران به وڵاتێكی تر.
له 1947 به ملیۆنان خه‌ڵك بوون به ئاواره پاش دابه‌شكردنی ویلایه‌تی به‌نگالی ڕۆژئاوا له‌لایه‌ن هیندستان، له‌و كاته زیاتر له چوار ملیۆن هیندۆس له ڕۆژهه‌ڵاتی پاكستان بۆ ئه‌و ناوچه‌یه گواستیانه‌وه، به پێچه‌وانه‌وه‌یش زۆرێك له پاكستانییه‌كان ناچار كران بۆ ئه‌و به‌شه‌ی ویلایه‌تی به‌نگال كۆچ بكه‌ن كه خرایه سه‌ر پاكستان.
ئاواره‌بوون و ڕاگواستنی زۆره‌ملێ له 1947 ده‌ستی پێكرد و تا 1951 به‌رده‌وامی هه‌بوو، له نێوان چوار كه‌سی خه‌ڵكی ناوچه‌كه سێیان بوون به ئاواره و په‌نابه‌ر له یه‌كێك له‌و دوو وڵاته و له ناوچه‌كانی خۆیان به زۆره‌ملێ دوورخرانه‌وه، ئه‌مه جیا له‌وه‌ی به سه‌دان هه‌زار دۆنم زه‌وی خه‌ڵكی ڕه‌سه‌نی ناوچه‌كه له خاوه‌نه‌كانیان وه‌رگیرایه‌وه و به ویستی ئیسلام ئاباد و نیوده‌لهی به‌سه‌ر خه‌ڵك دابه‌شكرایه‌وه.
به گشتی 149 ناوچه‌ی جیا جیای به‌نگال له‌لایه‌ن ئه‌و دوو وڵاته‌وه داگیركرا و بنجابی پایته‌ختی به‌نگال به ته‌واوی وێران كرا، به‌شێك له خه‌ڵكی له ترسی له‌یه‌كتر جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌ندامانی خێزانه‌كانیان ڕوویان له وڵاتی به‌نگلادیش كرد و به ته‌واوی له ناوچه‌كه دوور كه‌وتنه‌وه. ژماره‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی به به‌رده‌وامی له‌لایه‌ن پاكستان و هیندستان ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرا، تا كۆتایی ساڵانی 1970 گه‌یشته هه‌زار ناوچه و شار و شارۆكه‌ی جیا جیا و پرۆسه‌ی دابه‌شكردن و گواستنه‌وه‌ی زۆره‌ملێ به‌رده‌وامی هه‌بوو و ئه‌و سیاسه‌ته دڕندانه‌یه‌ی كه هه‌ردوو وڵات به هاوبه‌شی ده‌ستیان پێ كردبوو كۆتایی نه‌ده‌هات و خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌یش له دۆخێكی زۆر خراپ و پڕ له كاره‌سات ده‌ژیان.
تا له ساڵی 1977 یه‌كێتی سۆڤیه‌ت ده‌ستوه‌ردانی له ناوچه‌كه كرد و هه‌ڵبژاردن له‌و ناوچانه‌ی له ژێر ده‌ستی به‌نگالییه‌كان مابوونه‌وه ئه‌نجام درا و ده‌سه‌ڵات و حكوومه‌تێكی شیوعی له‌و ناوچه‌یه ده‌ست به‌كاربوو و تا 2011 ده‌سه‌ڵاتی شیوعییه‌كان له‌و هه‌رێمه به‌رده‌وامی هه‌بوو.
كوشاناڤا چاودهوری كه له‌باره‌ی ئه‌و ڕووداوه و چاره‌نووسی به‌نگالییه‌كان به به‌رده‌وامی نووسیویه‌تی، له ساڵی 2010 چاوی به شیبابادا بهاتاشاریای سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و كاتی به‌نگال له به‌شی باكوری شاری كالكوتا كه‌وتووه و ده‌ڵێ، كاتێك چوومه سه‌ردانی ماڵه‌كه‌ی له ژوورێكی تایبه‌ت كه له ده‌ره‌وه‌ی ده‌ڕوانی نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران له ماڵه‌وه بۆ میوانه تایبه‌ته‌كانی بوونی هه‌بوو و له پشت سه‌ری سه‌رۆك وه‌زیران وێنه‌ی ماركس و لینین و ئه‌نگلس هه‌ڵواسرا بوو، كاتێك چوومه ماڵه‌كه‌ی زۆر به‌هادار و ده‌گمه‌ن بوو، خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌یش له هه‌ژارییه‌كی قورس ده‌ژیان و ته‌نانه‌ت زۆرێكیان ته‌نیا شوێنی خه‌ویان دابین كردبوو و بێ توالێت بوون و له شوێنه گشتییه‌كان پاشماوه‌كانیان جێ ده‌هێشت، بۆیه كالكوتا وه‌ك دۆزه‌خێك وابوو كاتێك به ناوی دا گوزه‌رت ده‌كرد، كه چی ماڵی سه‌رۆك وه‌زیران له كۆشكێكی به‌هه‌شت ده‌چوو.
به‌نگالییه‌كان سه‌رجه‌میان له كوخی دارین ده‌ژیان و به شێوه‌یه‌كی ناشارستانی و هه‌ڕه‌مه‌كی كوخه‌كانیان دروست ده‌كرد، له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی زستان و هه‌ڵكردنی ڕه‌شه‌با ئیتر سه‌رجه‌م كوخه‌كانیان داده‌ڕما و ده‌كه‌وتنه به‌رده‌م با و باران، دۆخی ژیانیان له فیلمێك ده‌چوو، كه سه‌رجه‌میان كۆیله‌ی چه‌رخه‌كانی كۆن بن و ته‌نیا ئه‌وه‌ی كه‌م بوو كه زنجیر بكرێته ده‌ست و قاچه‌كانیان.
تا ئێسته‌یش ژیانی به‌نگالییه‌كان له‌وپه‌ڕی مه‌ینه‌تیدایه و وه‌ك ناوچه‌یه‌كی په‌راوێزخراو هاوشێوه‌ی هۆزه‌كانی ناو جه‌نگه‌ڵ و دارستانه‌كانی ئه‌مازۆن له ژیان به‌رده‌وامن، سه‌ره‌ڕای سته‌م و زۆردارییه‌كانی هیند و پاكستان، حكوومه‌تی دوای ئه‌وه‌یش كه خه‌ڵكی خۆیانن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی سیسته‌مێكی سه‌رمایه‌داری ته‌واویان له‌سه‌ر خه‌ڵكه‌كه سه‌پاندووه، نه‌ك هه‌ر مه‌ینه‌تییه‌كانیان كه‌م نه‌كردوونه‌ته‌وه، به‌ڵكوو بوونه‌ته بارێكی گران به‌سه‌ر شانی خه‌ڵكه‌كه‌وه و ئازاره‌كانیان هێنده‌ی تر قووڵ بووه‌ته‌وه.