کۆمپانیای ئارامکۆی حکوومەتی سعوودیە 17%ی پشکەکانی پاڵاوگەی "هایوندا ئۆیل
بانک"ی کۆریای باشووری بە بەهای یەک ملیار و 250ملیۆن دۆلار کڕی.
سعوودیە بە کڕینی بەشێک لە پشکەکانی ئەو
کۆمپانیایە مەبەستیەتی خۆشی نەوتەکەی بۆ دابین بکات و ئەو پاڵاوگەیە کە لە
رابردوودا زیاتر پشتی بە نەوتی ئێران دەبەست ئەمجارە پشت بە نەوتی سعوودیە
دەبەستێت. پاڵاوگەکەی کۆریای باشوور کەوتووەتە شاری دایسان لە رۆژهەڵاتی وڵات .
سعوودیە تەنیا لەگەڵ کۆریای باشوور گرێبەستی
نەکردووە بەڵکوو لەمدواییانەدا گرێبەستێکیشی لەگەڵ چیندا واژۆ کرد. 35%ی پشکەکانی پڕۆژەیەکی نوێ کە لە چین بنیات
دەنرێت لە لایەن ئارامکۆ کڕدراوە و هەر یەک لە نۆرینکۆ و پانجینی چینیش 36%و 29%ی پشکەکانی ئەو پڕۆژەیان هەیە.
ئامانج لەم پڕۆژەیە ئەوەیە پاڵاوگەیەک بە
توانای پاڵاوتنی 300 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بنیات بنرێت و هاوکات ملیۆنێک و 500هەزار تۆن ئێتیلێن لە نزیک پڕۆژەکە بەرهەم بهێنێت.
سعوودیە دوای ئەوەی کۆمپانیای ئارامکۆی خستە
نیو بۆڕسەوە بە خێرایی دەستی بە چالاکییەکانی لە وڵاتە جیاوازەکانی جیهان کردووە و
دەیەوێت توانای دارایی خۆی لە وڵاتانی تری جیهان بەرەو پێش بەرێت و لە دابینکردنی
وزە رۆڵی زیاتر بگیرێت.