شاره‌زایه‌تی بواری ئاسایشی ته‌كنه‌لۆجیا كه‌لێنێكی ته‌ناهی ترسناكی له وێبگه‌ری مایكرۆسۆفت دۆزیوه‌ته‌وه و دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه ته‌نیا ئه‌و كه‌لێنه وایكردووه، زیاتر له ملیۆنان كۆمپیوته‌ری دنیا كه به سیسته‌می ویندۆز كار ده‌كه‌ن، له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌ترسیداردا بن و ئه‌گه‌ری هه‌یه له هه‌ر كاتێك هاك بكرێن.
جۆن بیگ ناوی ئه‌و كه‌لێنه ته‌ناهییه‌ی وێبگه‌ڕی مایكرۆسۆفتی ناوه‌ی "
دزینی بێده‌نگ" چونكه كاتێك به‌و كه‌لێنه‌وه هاككه‌ران بێنه ناو كۆمپیوته‌ره‌كه‌ته‌وه، ده‌توانن به بێده‌نگی هه‌رچی بیخوازن ئه‌نجامی بده‌ن، بێ ئه‌وه‌ی هیچ كات هه‌ستی پێ بكه‌یت، ئه‌گه‌ر هاتوو له ڕێی ئه‌و كه‌لێنه ته‌ناهییه‌وه ڤایرۆس و پرۆگرامی زیانبه‌خش بڵاو بكه‌نه‌وه، ئه‌وا ده‌توانن له ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌م ژماره‌یه‌كی بێشوماری كۆمپیوته‌ر له جیهان تووشی گه‌وره‌ترین كێشه بكه‌نه‌وه.
هه‌ر ئه‌وه‌نده نا هاككه‌رزان له‌م ڕێگایه‌وه ده‌توانن سه‌رجه‌م ئه‌كاونته‌كان و بلۆگ و تایبه‌تمه‌ندییه‌كان له ئینته‌رنێت و له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ست به‌سه‌ردا بگرن و وشه‌ی نهێنی و ئیمهیل و هه‌موو شتێك كه به‌كارهێنه‌ر له جیهانی ته‌كنه‌لۆجیا خاوه‌نیه‌تی ده‌بێته موڵكی ئه‌وان.
هاككه‌رزان ده‌توانن به ئاسانی بگه‌ن به هه‌ر كۆمپیوته‌رێك كه ئینته‌رنێت ئێسكپلورهر یان ئیدجی له‌سه‌ر بێ و به سیسته‌می ویندۆز كار بكات، تا ئێسته كۆمپانیای مایكرۆسۆفت هیچ لێدوان و هه‌ڵوێستێكی له‌سه‌ر ئه‌م كێشه‌یه ده‌رنه‌بڕیوه و بێده‌نگی هه‌ڵبژاردووه، به‌ڵام شاره‌زایان سوورن له‌سه‌ر ئه‌م گرفته‌ی كه ڕووبه‌ڕووی وێبگه‌ڕی مایكرۆسۆفت بووه‌ته‌وه.