ئێواره‌ى دوێنێ په‌رله‌مانى یۆنان ره‌زامه‌ندى دا بۆئه‌وه‌ى حكوومه‌تى ئه‌م وڵاته ده‌ست بكات به سكاڵاكردن له‌سه‌ر ئه‌ڵمانیا بۆئه‌وه‌ى داواى قه‌ره‌بووى ئه‌و زیانانه بكاته‌وه كه به‌هۆى نازییه‌كانه‌وه به‌ر یۆنان كه‌وتووه.
له‌وه ده‌چێ وێراى تێپه‌ڕبوونى نزیكه‌ى هه‌شت ساڵ به‌سه‌ر نه‌مانى داگیركاریى نازییه‌كان، هێشتا ئه‌ڵمانیا له تاوانه‌كانى نازییه‌كان و ئه‌دۆلف هیتله‌رى رێبه‌رى نازییه‌كان پاك نه‌بووبێته‌وه و ئه‌ركى تاوانه‌كانى ئه‌م رژێمهى له‌كۆڵ نه‌بووبێته‌وه، بۆیه له نوێترین هه‌نگاودا یۆنان داواى قه‌ره‌بووكردنه‌وه له ده‌سه‌ڵاتدارانى ئێسته‌ى ئه‌ڵمانیا ده‌كاته‌وه.
ئێواره‌ى ڕۆژى چوارشه‌م 17ى نیسان په‌رله‌مانى یۆنان بڕیارى دا رێ به حكوومه‌ت بدرێت تا به فه‌رمى داواى قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى مادى بكاته‌وه له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و زیان و تاوانانه‌ى كه له‌ماوه‌ى داگیركاریى نازییه‌كان به‌ر یۆنان كه‌وتووه و حكوومه‌تى به‌رلینیش ماوه‌یه‌كى زۆره نكۆڵى له‌وه ده‌كات قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌كه له ئه‌ستۆى ئه‌و بێت.
به پێى ئه‌و راپۆرته‌ى ئاژانسى DWى ئه‌ڵمانى له سه‌ر هه‌وڵه‌كانى یۆنان ئاماده‌ى كردووه له بڕیاره‌كه‌ى په‌رله‌مانى یۆنان هاتووه " په‌رله‌مان داوا له حكوومه‌تى یۆنان ده‌كات به هه‌ر كارێكى یاسایى و دیپلۆماسى هه‌ڵبستێ بۆ ئه‌وه‌ى به خواستى ده‌وڵه‌تى یۆنان بگات كه له‌باره‌ى هه‌ردوو جه‌نگى یه‌كه‌م و دووه‌مى جیهان هه‌یه". نیكۆس فۆتیسیس سه‌رۆكى په‌رله‌مانی یۆنانیش له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى دووپاتى ده‌كاته‌وه " ئه‌م داوایانه‌ى یۆنان هه‌میشه هه‌بووه و هه‌رگیز یۆنان ده‌ستبه‌ردارى نابێت".
زۆربه‌ى په‌رله‌مانتارانى یۆنان پشتگیریان له‌و بڕیاره‌ى په‌رله‌مان كرد، له‌وانه زۆرینه‌ى ئه‌ندامانى پارتى چه‌پى ده‌سه‌ڵاتدار كه له‌لایه‌ن ئه‌لیكسیس تسیپراس سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانى هه‌ردوو پارتى سه‌ره‌كى ئۆپۆزسیۆن كه ئه‌وانیش بریتیین له دیمو‌كراتى نوێ و كیناڵى سۆسیالیست.
تسیپراسى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى یۆنان له به‌رده‌م په‌رله‌مانتاران، تاوانه‌كانى رابردووى بزووتنه‌وه‌ى نازییه‌كانى به بارودۆخى ئێسته‌ى راستڕه‌وه توندڕه‌وه‌كان به‌سته‌وه و گوتى "ئه‌ركێك ئاكاریى و مێژووییه، ئه‌ركێكه ده‌بێت یادى پاڵه‌وانانى رابردوو به‌رز رابگیرێت، به تایبه‌تى له‌م كاته‌دا كه راستهڕهوه توندڕه‌وه‌كان و ره‌وته ره‌گه‌ز پهرستهكهكان هه‌ڕه‌شه له ئه‌وروپا ده‌كه‌ن".
وه‌ك به‌رپرسانى یۆنان روونیان كردووه‌ته‌وه به پێى ئه‌و بڕیاره تازه‌یه‌ى په‌رله‌مانى یۆنان بێت، حكوومه‌ت راسته‌وخۆ سكاڵا له سه‌ر ئه‌ڵمانیا تۆمار ناكات، به‌ڵكو سه‌ره‌تا ده‌بێت حكوومه‌تى یۆنان یاداشتێك به حكوومه‌تى ئه‌ڵمانیا ده‌دات و داواى ده‌ستپێكردنى گفتوگۆى لێ ده‌كات له‌سه‌ر بابه‌تى قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌كه.
وه‌ك حكوومه‌تى یۆنان له‌سه‌ر زارى به‌رپرسه‌كانى روونى ده‌كاته‌وه، ئه‌وان ئه‌م كاره بۆ مێژوو ده‌كه‌ن نه‌وه‌ك بۆ پاره، له‌وانه سه‌رۆكى حكوومه‌تى یۆنان دووپاتى ده‌كاته‌وه له‌كاتى ته‌نگژه ئابوورییه‌كه‌ى یۆنان ئه‌م كاره‌ى نه‌كردووه، نه‌وه‌ك داواكردنى قه‌ره‌بووه‌كه بۆ په‌رده‌پۆشكردنى ته‌نگژه‌كه لێك بدرێته‌وه. تیسپراس ده‌ڵێ "من له‌م ساڵانه‌ى دوایى ره‌تم كرده‌وه بابه‌تى قه‌ره‌بووكردنه‌وه بوروژێنم نه‌وه‌ك له‌گه‌ڵ ته‌نگژه‌ى دارایى وڵاته‌كه‌مان تێكه‌ڵى یه‌كتر بێت".
دواتر له‌سه‌ر قسه‌كانى به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌ڵێ "به‌ڵام ئێسته كاتێك یۆنان زنجیره‌یه‌ك پرۆگرامى فریاگوزارى نێوده‌وڵه‌تى تێپه‌ڕاندووه، ئه‌وا كاتى هاتووه جارێكى تر تاوتوێى ئه‌و بابه‌ته بكه‌ن، ئه‌مه ئه‌ركێكى مێژوویى و ئاكارییه پڕه له سۆز ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا یه‌كلایى بكه‌ینه‌وه.
ئه‌و قهربووه داراییه‌ى یۆنان داواى ده‌كات، بۆ ئه‌و زیانانه‌یه كه یۆنان له نێوان ساڵانى 1941 تا 1944 به‌رى كه‌وتووه، ئه‌مه‌یش بابه‌تێكه ته‌واوى حكوومه‌ته‌كانى یۆنان داوایان كردووه، جا راستڕه‌و بن یان چه‌پڕه‌و. ئه‌م مه‌سه‌له‌یه جارێكى تر له میانه‌ى ته‌نگژه‌ى دارایى یۆنان له نێوان ساڵانى 2010 – 2018 له‌لایه‌ن گه‌لى یۆنان زیندوو كرایه‌وه، چونكه یۆنانییه‌كان ئۆباڵى تهنگژهیهكهیان ده‌خسته‌وه ئه‌ستۆى ئه‌ڵمانیا. كه‌چى به‌رلین ئاماده نییه وه‌ڵامى خواستى یۆنانییه‌كان بداته‌وه، به‌رپرسانى به‌رلین ده‌ڵێن ئه‌م دۆسیه‌یه به یهكجاریى له ساڵى 1960 داخراوه ئه‌مه‌یش له چوارچێوه‌ى رێككه‌وتنێك بووه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك حكوومه‌تى ئهورپى واژوو كراوه.
ستیڤن شێرت گوته‌بێژى فه‌رمى حكوومه‌تى ئه‌ڵمانیا له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى له‌باره‌ى ئه‌م بڕیاره‌ى په‌رله‌مانى یۆنان گوتى "پرۆسه‌ى قه‌ره‌بووكردنه‌وه به رێیه سیاسى و یاساییه‌كان ده‌كرێت، حكوومه‌تى به‌رلین هه‌موو كۆششێك ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ى یۆنان وئه‌ڵمانیا پێوه‌ندییان به باشى بمێنێته‌وه".
ئه‌گه‌رچى ده‌سه‌ڵاتدارانى یۆنان به گه‌شبینه‌وه باس له ده‌ستپێكى كاره‌كانیان ده‌كه‌ن و ئومێدیان به هه‌نگاوه‌كانى خۆیان هه‌یه، له‌به‌رانبه‌ردا ئۆپۆزسیۆنى یۆنان گومانى هه‌یه به‌رلین وه‌ڵامى داواكه‌ى یۆنان بداته‌وه ئه‌وان ده‌ڵێن پێشتر ئه‌ڵمانیا 160 ملیۆن ماركى وه‌ك قه‌ره‌بوو به یۆنان داوه و هه‌لى كارى بۆ نزیكه‌ى نیو ملیۆن یۆنانى ره‌خساندووه.
به‌پێى ئه‌و راپۆرتانه‌ى له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كى تایبه‌تى په‌رله‌مان ئاماده كراوه، یۆنان داواى 305 ملیۆن دۆلار ده‌كات وه‌ك قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى ئه‌و زیانه‌ى كه له جه‌نگى دووه‌مى جیهان به‌ر یۆنان كه‌وتووه.