به پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌ركه‌وتووه، پیاوان دره‌نگتر له ژنان ده‌توانن هه‌ست به ناپاكیی به‌رانبه‌ره‌كه‌یان له پێوه‌ندیی خۆشه‌ویستی و ژیانی هاوسه‌ریدا بكه‌ن.
ماڵپه‌ڕی
لبنان24 له هه‌واڵێكدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له نوێترین توێژینه‌وه‌دا كه زانایانی زانكۆی ئوسترالیا نهێنییه‌كیان له‌سه‌ر ناپاكیی هاوسه‌ران بۆ ده‌ركه‌وتووه.
توێژینه‌وه‌كه له‌سه‌ر هه‌زار و 500 ژن و پیاو كراوه كه ته‌مه‌نیان له نێوان 18 بۆ 75 ساڵدا بوون، ده‌ركه‌وتووه كه ژنان ئاسانتر له پیاوان ده‌توانن هه‌ست به ناپاكیی به‌رانبه‌ره‌كه‌یان بكه‌ن، واته پیاو ناتوانێ زۆر به باشیی ناپاكییه‌كه‌ی بشارێته‌وه و ڕاسته‌وخۆ به ڕووخسار و ڕه‌فتاره‌كانیه‌وه ده‌رده‌كه‌وێ، به‌ڵام ژنان له‌م كاره لێهاتوون و به سه‌یركردنیش به‌رانبه‌ره‌كه‌یان ناتوانن ئاشكرایان بكه‌ن.
له توێژینه‌وه‌كه‌دا 189 وێنه به به‌شداربووان پێشان درا، هه‌ر یه‌كێك له وێنه‌كان كه‌سێكی جیاواز به جۆره ده‌ربڕینێكی جیا بوو، به‌مه‌ش ژنان باشتر توانییان وێنه‌ی پیاوه ناپاكه‌كان باشتر بناسنه‌وه، به‌ڵام پیاوان نه‌یانتوانی، ئه‌مه‌ش به‌هۆی زیره‌كیی ژنان له شاردنه‌وه‌ی ڕووه شاراوه‌كانیان بوو.
هه‌ر به پێی توێژینه‌وه‌كه ده‌ركه‌وت، ئه‌و پیاوانه‌ی خاوه‌ن شانی پان، لێوی ئه‌ستوور و برۆی چه‌ماوه‌ن و لای ژنان زۆرتر سه‌رنجڕاكێشن، زیاتر گومانی ناپاكییان له لایه‌ن ژنانه‌وه لێ ده‌كرا و واش ده‌رده‌چوو.
له كۆتایی توێژینه‌وه‌كه‌دا، توێژه‌ران ئه‌وه‌یان بۆ به‌شداربووان و هاوسه‌ران ڕوون كرده‌وه، مه‌رج نییه هه‌موو كه‌سێك به‌پێی شێوه‌ی ڕووخسار یان هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی بڕیاری ناپاكیی له‌سه‌ر بدرێ.