زه‌یتی زه‌یتوون یه‌كێكه له باشترین جۆره‌كانی زه‌یت كه به‌كاربهێندرێت رۆژانه، به‌ڵام بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌كاری ناهێنن پزیشكان ئامۆژگارییان ده‌كه‌ن كه سابونهكهی به‌كاربهێنن، چونكه سه‌تان سوودی هه‌یه.
هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
organicfacts" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له گرینگ‌ترین سووده‌كانی به‌كارهێنانی سابونی زه‌یتی زه‌یتوون "ره‌قی" ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، پزیشكانی به‌ریتانی توێژینه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجام داوه كه تێیدا ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه كه سابونی زه‌یتی زه‌یتوون "سابونی ڕه‌قی" یه‌كێكه له باشترین جۆره‌كانی سابون كه ئه‌م سوودانه‌ی هه‌یه:
یه‌كه‌م - هه‌وكردنی پێست ناهێڵێت: پزیشكان ئامۆژگاریمان ده‌كه‌ن خۆمان بشۆین به سابونی ره‌قی، چونكه چه‌ندان ماده‌ی خۆراكیی و ڤیتامینی تێیدایه كه هه‌وكردنی پێست ناهێڵێت.
دووه‌م - میتابۆلیزمی جه‌سته باشتر ده‌كات: میتابۆلیزم به واتای چالاكی خانه‌كانی جه‌سته دهێت، كاتێك خۆت به‌م سابونه ده‌شۆیت جه‌سته به‌ته‌واوه‌تی چالاك ده‌بێ و له زۆرێك له ماده پیس و ژه‌هراوییه‌كان رزگارت ده‌بێت.
سێیه‌م - ده‌وڵه‌مه‌نده به دژه ئۆكسان: یه‌كێك له باشترین و گرینگ‌ترین سووده‌كانی ئه‌م سابونه ئه‌وه‌یه كه دژه ئۆكسانی زۆری تێدایه كه نه‌خۆشیی شێڕپه‌نجه له‌ناوده‌بات به‌تایبه‌ت شێرپه‌نجه‌ی پێست.