سێ ڕۆژی هەفتەی داهاتوو بەپێی خشتەی بۆنەكان دەبێتە پشووی فەرمی، بەڵام ئەو پشووە تەواوی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە.
بەپێی خشتەی پشووی بۆنە و یادەكانی مەسیحییەكان لە هەرێمی كوردستان، هەفتەی داهاتوو رۆژانی یەكشەم و دووشەم و سێشەم بەبۆنەی جەژنی گەورەی مەسیحیەكان پشووی فەرمی دەبێت لە سەرجەم دام و دەزگاكانی هەرێمی كوردستان، بەڵام پشووەكە تەنیا مەسیحییەكان دەگرێتەوە.
لای خۆیەوە نەبەز ئیسماعیل گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە "وشە"ی ڕاگەیاند، پشووەكانی هەفتەی داهاتوو تەنیا ئەو فەرمانبەرانە دەگرێتەوە كە مەسیحین.
ساڵانە لە هەرێمی كوردستان چەندان ڕۆژ دەكرێت بە پشوو ئەوەیش بەپێی خشتەیەك دیار كراوە كە لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە پەسەند كراوە.