فەرامۆشكردنی ژەمی بەیانیان مەترسیدارە

:: PM:06:24:18/04/2019 ‌

توێژینەوەیەكی نوێی زانستی گەیشتە ئەو ئەنجامەی ئەو كەسانەی خواردنی ژەمی بەیانیان فەرامۆش دەكەن و ژەمی ئێواران دەخەنە پێش خەوتن، زیاتر ئەگەری تووشبوونیان بە مەترسییەكانی كێشەی دڵ و مردن هەیە.

وەك رۆژنامەی "دەیلی مێڵ"ی بەریتانی ئەمڕۆ پێنجشەم بڵاوی كردەوە، زانایان بۆیان دەركەوت كە ئەو كەسانەی بە بەردەوام ژەمی بەیانیان ناخۆن و بەهەمان شێوە ژەمی ئێواران دەخەنە پێش خەوتن بە كەمتر لە دوو سەعات، ئەوان زیاتر ئەگەری تووشبوونیان بە كێشەی دڵ هەیە. 

زانایان كە توێژینەوەكەیان لە زانكۆی ساوپاوڵۆی بەرازیلی ئەنجام دا، پێیان وایە خواردنی بەشی زۆری لە بەیانیان بواری زیاتر بە لەش دەدات بۆ سووتاندنی كالۆ‌ورییەكانی لەو خۆراكەوە دێن، بۆیە ئەگەر بەیانیان ژەمێكی باش بخۆیت كەمتر ناچاری خواردنی ژەمی سووك دەبیتەوە بەدرێژایی ئەورۆژە.  

توێژەران حاڵەتی 113 كەسیان چاودێری كرد كە جەڵتەی دڵیان هەبووە و بۆیان دەركەوت كە 57%ی ئەوان گرنگیان بە خواردنی ژەمی بەیانی نەداوە و 51%ی ئەوان ژەمی ئێوارەیان خستووەتە كاتیبَكی درەنگی شەو، بەلایەنی كەم جارێك لە هەفتەیەكدا.

بەگشتی توێژەران پێیان وایە ئەو كەسانەی بە رێكوپێكی ژەمی بەیانی ناخۆن و ژەمی ئێوارە پێش كەمتر لە دوو سەعات لە خەوتن دەخۆن، ئەوان زیاتر ئەگەری مردنیان بە جەڵتەی دڵ هەیە بە چوار بۆ پێنج جار هەیە. بۆیە گۆڕینی شێوازی خواردن باشترین رێگەیە بۆ باشتركردنی تەندروستی.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل