كێشی زیادەی لەش یان قەڵەوی دوو كێشەی گەورەی خەڵكن و هەوڵی دابەزاندنی كێش خەمی لەپێشەوەی ئەوانە كە دەیانەوێت كێشیان دابەزێنن و بەرگەی نەخواردن و وەرزشكردن ناگرن، بۆیە چەند جۆرە بەهاراتێك هەن دەتوانن پشتی پێ ببەستن و سوودیان هەیە.
وەك
شارەزایانی خۆراك دەڵێن، رۆژانە خواردنی چارەكە كەوچكێكی بچووك لە دارچین تێكڕای میتابۆڵیسمی كاربۆهیدرات بە رێژەی 20 جار زیاتر دەكات و ئاستی گلوكۆز و كۆلیسترۆل لە خوێن كەم دەكاتەوە. بۆیە شارەزایان رێنوێنی دەدەن بە خواردنی رۆژانەی نیو سەعات پێش ژەمی بەیانیان لە رێگەی تواندنەوەی لە ئاو و هەنگویندا.
هەروەها بیبەری سووری تون و بیبەری رەش ئەوانیش یارمەتی دابەزینی كێش دەدەن كە بیبەری سوور كار بۆ زیادكردنی پرۆسەی میتابۆلیسم دەكات و بیبەری رەشیش یارمەتی سووتاندنی كالۆری و باشتركردنی كرداری هەرسی خۆراك و لێكهەڵوەشاندنەوەی چەوری نیشتوو دەدات.
هەروەها پێویستە ئەوانەی خواستی دابەزاندنی كێشیان هەیە كە گرنگی بە خواردنی زەنجەفیل بدەن كە كار دەكاتە سەر شلكردنەوەی خوێن و كەمكردنەوەی برسیەتی و خێراكردنی میتابۆلیسم.
زەردەچەوە یارمەتی دابەزاندنی كێشی لەش دەدات كاتێك رێگری لە دروستبوونی خانە چەورییەكان دەكات و خواستی خواردنی شیرینی و چەوری كەم دەكاتەوە و شلەی زیاد لەناو لەش لادەبات، هەروەها یانسۆن یەكێكی ترە لە بەهاراتە بەسوودەكان بۆ لاوازبوونەوە كە كاری كۆئەندامی هەرس باشتر دەكات و توور و هێل ئەوانیش سوودی زۆریان بۆ دابەزاندنی كێش و سووتاندنی چەوری هەیە.