كۆمپانیای شۆڤلێت له نوێترین به‌رهه‌مدا ئۆتۆمبێلی كروزی به دوو شێوه‌ی جیاواز نمایش كرد كه دانه‌یه‌كیان له مۆدێلی "سێدان"ی ئاساییه ئه‌وه‌ی تریشیان پشت چه‌ماوه‌ییه.
هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
caricos" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له نوێترین مۆدێل ده‌كات له ئۆتۆمبێلی كروز و ئاماژه‌ی پێ داوه، شٶڤلێت له پێشانگا تایبه‌تییه‌كانیدا نوێترین ئۆتۆمبێلی نمایش كرد به‌ناوی "شۆڤلێت كروز" كه به‌دوو مۆدێلی جیاواز دروستی كردووه كه دانه‌یه‌كیان له مۆدێلی ئاساییه ئه‌وه‌ی تریشیان پشت چه‌ماوه‌ییه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌ی بۆ ئه‌م ئۆتۆمبێله ئه‌نجام دراوه، ئه‌ندازیارانی میكانیكی سه‌رسامبوون باشی و پته‌ویی ئه‌م ئۆتۆمبێله، ئه‌مه‌یش جگه له‌وه‌ی له‌ڕووی هێزی بزوێنه‌ر و پته‌وی بۆدییه‌كه‌یه‌وه ناوازه‌ترینه، چونكه بزوێنه‌ره‌كه‌ی 1.8 لیتره له‌گه‌ڵ هێزی 138 ئه‌سپی هه‌یه، كه ئه‌مه‌یش وای كردووه نرخه‌كه‌ی 16 هه‌زار و 120 دۆلاری ئه‌مه‌ریكیی بێ.
شۆڤرلێت یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و دنیا بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێلی به‌هێز. ئه‌و كۆمپانیایه له سێی ئه‌یلوولی ساڵی 1911 له‌سه‌ر ده‌ستی "لویس شۆڤلێت و ویڵیام دورانت"، دامه‌زراوه و ئێسته ئه‌و كۆمپانیایه به یه‌كێك له باشترین كۆمپانیاكان داده‌نرێت بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێل له دنیادا.