ئه‌سووس له نوێترین كاری‌دا مۆبایلێك دروست ده‌كات به‌سیسته‌مێكی جیاواز و تایبه‌تمه‌ندی ناوازه كه بتوانێت ركابه‌ری به‌هێزترین مۆبایله‌كانی دنیا بكات.
هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
gadgets" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له یه‌كێك له مۆبایله به‌هێزه‌كانی ئه‌سووس ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، ئه‌مرۆ پێنجشه‌م 18ی نیسان، كۆمپانیای ئه‌سووس رای گه‌یاند كه كار له‌سه‌ر یه‌كێك له به‌هێزترین مۆبایله‌كان ده‌كات كه ناوازه‌ترین تایبه‌تمه‌ندی تێدا به‌كارهێناوه.
ئه‌سووس له‌باره‌ی ئه‌م مۆبایله‌وه چه‌ند روونكردنه‌وه‌یه‌كی داوه و ده‌ڵێ، مۆبایله‌كه له‌جۆی "Asus ZenFone 6" و به شاشه‌یه‌كی گه‌وره دروست ده‌كرێ كه قه‌باره‌كه‌ی تا ئێسته دیاری نه‌كراوه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی گوتووه كه ڕامی شه‌ش گێگابایت ده‌بێ و جوانترین كه‌ڤه‌ری بۆ داده‌نێت له‌گه‌ڵ هێزێك كه بتوانێ ركابه‌ری گالاكسی و ئایفۆن بكات.
ئه‌سووس یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی چین بۆ دروستكردنی مۆبایل و كۆمپیوته‌ر و ئامێره ته‌كنه‌لۆجییه‌كانی تر، ئه‌م كۆمپانیایه له دووی شووباتی ساڵی 1989 له چین له‌سه‌ر ده‌ستی "تێد هوسو، وه‌ینی تیسا" دامه‌زرا، كۆمپانیای ئه‌سووس له ساڵی 2015 یه‌كێك بوو له چوار گه‌وره‌ترین كۆمپانیاكان بۆ فرۆشتنی كۆمپیوته‌ر كه له‌و كاته‌دا نزیكه‌ی 1.3 ملیار دۆلاری قازانج كرد.