به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتیی كه‌شناسى و بوومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمى كوردستان ئه‌مشه‌و ڕاگه‌یه‌نراوێكى له‌سه‌ر ڕه‌وشى كه‌شوهه‌وا بڵاو كرده‌وه و ڕاى گه‌یاند، كه‌شوهه‌وا گۆڕانكارى به‌سه‌ردا دێت.
ئه‌مشه‌و له راگه‌یه‌نراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتیی كه‌شناسى و بوومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمى كوردستان ڕاگه‌یه‌نراوێكى بڵاو كرده‌وه و تیایدا هاتووه، ئەمشەو ئاسمان لە نێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت و پێشبینی باران بارانیش دەکرێ لە ناوچەکانى باشوور و ڕۆژهەڵات و ناوەڕاست و هەندێک لە ناوچە شاخاوییەکانى هەرێم.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتیی كه‌شناسیی و بوومه‌له‌رزه‌زانى هاتووه، لە هەندێ شوێن هەورە برووسكەی بەهێز ده‌بێت.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه له چه‌ند ڕۆژى ڕابردوو به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتیی كه‌شناسیی و بوومه‌له‌رزه‌زانى پێشبینى كردبوو كه كه‌شوهه‌وا گۆڕانكارى به‌سه‌ردا بێت و پله‌كانى گه‌رما به‌رز ببنه‌وه.