هێرش دەکرێتە سه‌ر باره‌گایەکی یه‌كێتى

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 18ی نیسان، باره‌گای ئاماده‌كراو بۆ كۆمیته‌ی قه‌ره‌ته‌په‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له‌ شاره‌دێی قه‌ره‌ته‌په‌ی سه‌ر به‌ شارۆكه‌ی خانه‌قین به‌نارنجۆك هێرشی كرایه‌ سه‌ر.

محه‌مه‌د عومه‌ر، به‌رپرسی كۆمیته‌ی قه‌ره‌ته‌په‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، به‌ "وشه‌"ی ڕاگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 18ی نیسان، له‌لایه‌ن تیرۆرستانه‌وه‌ نارنجۆك هاویشتراوەتە‌ نێو باڵه‌خانه‌ی كۆمیته‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌وه‌، له‌ كاتێكدا ئه‌مڕۆ ئه‌و باڵه‌خانه‌یه‌ پاككریەوە و پێشتر باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی بوو ته‌قێنرایه‌وه‌ و چه‌ند ژورێكی ماوه‌.

زیاتر گوتى، ئه‌و كرده‌وه‌ تیرۆرستیە‌ زیانی گیانی لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه‌ به‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌سی تێدا نه‌بووه‌ بارەگاکە و ته‌نیا ئاماده‌كرابوو‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ڕۆژانی داهاتوودا باره‌گای بۆ ببه‌ینه‌وه‌.

ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كێتی ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، هیچ گرووپێك ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌كه‌ی نه‌خستووه‌ته‌ ئه‌ستۆی خۆی به‌ڵام كار ناكاته‌ سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌مان و ئێمە رووداوەکە به‌ كرده‌وه‌ی تیرۆرستی پێناسی ده‌كه‌ین.

گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی


وشە - محەمەد میران


PM:10:08:18/04/2019




ئه‌م بابه‌ته 2922 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌