پاش دوو ساڵ له دیارنه‌مانی، به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی شاره‌دێی سه‌عدییه‌ی سه‌ر به شارۆكه‌ی خانه‌قین و برایه‌كی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 18ی نیسان، داعش كوشتنی ئه‌و به‌رپرسه و برایه‌كی خسته ئه‌ستۆی خۆی، به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی سه‌عدییه‌یش زانیاری زیاتر ڕاده‌گه‌یه‌نێ.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 18ی نیسان، ئه‌حمه‌د زڕگوشی، به‌رێوه‌به‌ری شاره‌دێی سه‌عدییه، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌مڕۆ یه‌كلایی بوونه‌وه‌ی شه‌هید كردنی (حاته‌م حوسێن) به‌رێوه‌به‌ری كشتوكاڵی سه‌عدییه و برایه‌كی له‌لایه‌ن داعشه‌وه یه‌كلایی كرایه‌وه.
زیاتر گوتى، ئه‌و به‌رپرسه‌ی سه‌عدییه و براكه‌ی له 2017 ه‌وه واتا ماوه‌ی دوو ساڵه دیار نه‌ماون، پاشتر ئه‌مڕۆ داعش ئاشكرای كرد له سنوری سه‌عدییه و خانه‌قین ڕفاندبوونی ئه‌مڕۆیش كووشتنیانی ئاشكرا كرد.
به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی سه‌عدییه، ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، كه داعش له شوێنی شه‌هیدكردنی ئه‌و به‌رپرسه و براكه‌ی ئاڵای خۆی دانابوو.
ئه‌مڕۆیش داعش له‌ڕێگه‌ی پێگه‌كانی خۆی له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه دوای دوو ساڵ له‌بێ ده‌نگی كوشتنی به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی سه‌عدییه و براكه‌ی خسته ئه‌ستۆی خۆی و یه‌كلای كرده‌وه كه هه‌ردووكیانی كووشتوه.
پێش دووساڵ، له‌كاتی چوونیان بۆ سنوری شارۆكه‌ی خانه‌قین، به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی سه‌عدییه و برایه‌كه‌ی دیار نه‌مان و ڕفێنران.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی