ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 18ى نیسان، له هۆڵی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وه‌رزش و لاوانی شارۆكه‌ی كه‌لاری ناوه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیان، شانۆگه‌ری (كورسی شێت بوون) له نووسینی عه‌زیز نه‌سین و ئاماده‌كردنی كامه‌ران عه‌بدولڕه‌حمان و ده‌رهێنانی زمناكۆ عه‌بدولكه‌ریم، نمایشكرا.
زمناكۆ عه‌بدولكه‌ریم، ده‌رهێنه‌ری شانۆگه‌رییه‌كه، بۆ "وشه" گوتی، ئه‌مڕۆ ئێمه وه‌ك تیپی شانۆی سیروان، بۆ ئێواره‌ی دووه‌م شانۆگه‌رییه‌كه‌مان نمایشكرد به سپۆنسه‌ری په‌یمانگای گه‌رمیانی ناحكوومی بۆ زانسته‌كانی كۆمپیوته‌ر .
زیاتر گوتى، شانۆگه‌رییه‌كه‌مان گوزارشتی له گرفتی له نێوان هاووڵاتیی و ده‌سه‌ڵات ده‌كرد، به‌شێوه‌ی تراژیدی و ته‌نزئامێز گوزارشتمان له كێشه‌كانی نێوان هاووڵاتیی و ده‌سه‌ڵات كرد.
زیاتر گوتی، مه‌به‌ستمان بوو له ڕێگه‌ی هونه‌ره‌وه به ئاسانی گرفته‌كانی نێوان هاووڵاتیی و ده‌سه‌ڵات بخه‌ینه‌ڕوو.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی