سه‌ره‌ڕای به‌رده‌وامی ململانێ نه‌ته‌وه‌یی و هه‌رێمییه‌كان و تیرۆری نێوده‌وڵه‌تی، تا ئێسته جیهان له دوای 1945ه‌وه جه‌نگێكی نێوده‌وڵه‌تی كاره‌ساتبار و گه‌وره‌ی به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه، پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ئایا بوونی چه‌كی ئه‌تۆمی هۆكار بۆ درێژه‌دان و به‌رده‌وامی ئاشتی جیهانی و هه‌ڵنه‌گیرسانی جه‌نگی وێرانكه‌ر، شاره‌زایان به دوای وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره گه‌ڕاون و به وردی كاریگه‌ری چه‌كی ئه‌تۆمیان له‌سه‌ر چه‌سپاندنی ئاشتی جیهانی خستووه‌ته‌ڕوو.
بینوا بیلوبیداس شاره‌زای بواری ئاشتی و جه‌نگ له‌وباره‌وه ده‌ڵێ، له ڕاستیدا به‌شێك له شاره‌زایان له‌و بڕوایه‌دان كه بوونی چه‌كی ئه‌تۆمی هۆكاره بۆ ئه‌وه‌ی وڵاتان له جه‌نگ بترسن، چونكه له‌وكاته ناچارن بۆمبی ئه‌تۆم به‌كاربهێنن، ئه‌مه‌یش به ته‌واوی جیهان وێران ده‌كات و ژینگه و خاك و مرۆڤ ده‌سڕێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه بڕیاری هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ كارێكی ئاسان نییه، كاتێك وڵاتانی زلهێز خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆم بن.
هه‌رچه‌نده له دوای 1962 ئه‌زموونی مووشه‌كه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا هه‌یه، له‌م دواییه‌یش كۆریای باكور چه‌ند مووشه‌كێكی بالیستیكی تاقیكرده‌وه، به‌ڵام ئه‌وانه توانرا هه‌ر زوو كۆنتڕۆڵ بكرێن و په‌لیان نه‌هاوێشت بۆ هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی ئه‌تۆمی، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه هێشتا گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و كۆریای باكور دانه‌مركاونه‌ته‌وه و ناكرێ به دڵنیایی ته‌واوه‌وه بڕیار له‌سه‌ر دۆخی كۆریای باكور بده‌ین.
له ساڵانی شه‌ست هه‌ریه‌ك له جۆن كیندی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و میخائیل خرۆچۆڤی سه‌رۆك وه‌زیرانی یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت، دووپاتیان له‌وه كرده‌وه، سه‌ره‌ڕای ناكۆكی و ململانێی هه‌ردوو وڵات و بوونی چه‌كی ئه‌تۆمی له‌لایه‌ن واشنتن و مۆسكۆوه، به‌ڵام بڕیاردان بۆ هه‌ڵگیرسانی جه‌نگێكی ئه‌تۆمی كارێكی ئاسان نییه، بۆیه پێویسته هه‌ردوولا و هه‌موو وڵاتانی تری دنیاش بۆ ئاشتی هه‌وڵبده‌ن و به ته‌واوی ئاشتی باڵ به‌سه‌ر جیهان دا بكێشێت.
مالكولم كریج شاره‌زایه‌كی تره‌وه و له‌باره‌ی كاریگه‌ری
چه‌كی ئه‌تۆم بۆ چه‌سپاندنی ئاشتی جیهان ده‌ڵێ، له ساڵی یه‌كه‌می جه‌نگی كۆریا هاری ترومانی سه‌رۆكی ئه‌وكاتی ئه‌مه‌ریكا به ته‌واوی تووڕه و نیگه‌ران بوو، پاش ئه‌وه‌ی جه‌نه‌رال دوگلاس ماك به ڕوویدا هه‌ڵشاخا، له‌و كاته‌ی به‌نیازبوو بۆمبی ئه‌تۆمی به‌رانبه‌ر كۆریای باكور به‌كاربهێنێت، ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێستی دوگلاس ماك نه‌بووایه، ڕه‌نگه شه‌ڕه‌كه بۆ جه‌نگی نێوان سۆڤیه‌ت و ئه‌مه‌ریكا درێژه‌ی بكێشا بووا، چونكه كۆریای باكور نوێنه‌رایه‌تی سۆڤیه‌ت و باشووریش نوێنه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریكایان ده‌كرد له شه‌ڕه‌كه‌دا.
سیمۆن گی مودی ده‌ڵێ، به بڕوای من چه‌كی ئه‌تۆمی یه‌كێكه له هۆكاره‌كانی تێكدانی ئاشتی جیهانی له ده‌یه‌ی یه‌كه‌می جه‌نگی سارد و كۆتایی ساڵانی چل، به‌ڵام كاتێك وڵاتان گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن و په‌یماننامه‌ی قه‌ده‌غه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كی ئه‌تۆمی و به‌كارهێنانی واژووكرا، ئیتر ورده ورده جیهان به‌ره‌و ئاشتی هه‌نگاوی نا و وڵاتان نه‌ده‌وێران بیر له به‌كارهێنانی ئه‌و چه‌كه كاریگه‌ره بكه‌نه‌وه، چونكه هه‌مووان له زیانه‌كانی ئاگاداربوون، بۆیه هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی ئاسایی، ئه‌گه‌ری كۆتایی و ئاشتی به دواوه‌یه، به‌ڵام جه‌نگی ئه‌تۆمی به‌یه‌كجاری مرۆڤایه‌تی و گیانه‌وه‌ران و خاك و ڕووه‌كیش له‌ناو ده‌بات و ئیتر جیهانێكی ڕووت و بێ هیچ زینده‌وه‌رێك ده‌هێڵێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه كارێكی زۆر قورس و ئه‌سته‌مه و هیچ كه‌س ئه‌و بوێرییه و به‌و ڕاده‌یه بێ ویژدان نییه بڕیارێكی له‌مشێوه‌یه بدات.
مالكولم كریج گه‌وره پرۆفیسۆری مێژووی ئه‌مه‌ریكا و شاره‌زای جه‌نگ و ئاشتییه له زانكۆی لیڤه‌رپول، هاوكات جۆن موریس پسپۆره له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا، مایكل جودمان پسپۆری هه‌واڵگری و كاروباری نێوده‌وڵه‌تییه له كۆلێژی كینگز له له‌نده‌ن، سیمۆن گی مودی، وانه‌بێژی خوێندنی به‌رگرییه له زانكۆی كینگز كۆلیجی له‌نده‌ن، بینوا بیلوبیداسیش پسپۆری خوێندنی ته‌ناهی و به‌ڕێوه‌به‌ری پرۆگرامی زانستی خوێندنی ته‌ناهی نێوده‌وڵه‌تییه له زانكۆی ساینس پو له پاریس.
ئه‌و شاره‌زایانه هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه چه‌كی ئه‌تۆمی وایكردووه وڵاتان بیر له جه‌نگ و كوشتن و كۆمه‌ڵكوژی نه‌كه‌نه‌وه، به‌ڵكو جۆرایه‌تی جه‌نگه‌كان له مرۆڤ كوشتن گۆڕاوه، بۆ تێكشكاندنی مرۆڤ و كۆمه‌ڵگا و وڵاتانی دژ به یه‌ك له ڕێی جه‌نگی ئابوورییه‌وه، هاوكات ئه‌و تیۆره‌یش بوونی هه‌یه، كاتێك هه‌مووان هه‌ست به به‌هێزی خۆیان بكه‌ن، ئیتر بیانوێكیان بۆ نامێنێته‌وه تا شه‌ڕی بۆ بكه‌ن، چونكه ده‌زانن به‌رانبه‌ره‌كانیشیان به‌هێز و خاوه‌ن چه‌كی ئه‌تۆمین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له جیاتی جه‌نگ په‌نا بۆ ململانێ له ڕوانگه‌ی تره‌وه ده‌به‌ن، كه ئێسته گرنگترینیان پرسی ئابووری و بازرگانی و جه‌نگی وزه و هه‌ره‌سپێهێنانی دراوی وڵاتانه دژ به یه‌كتر.
هه‌رچه‌نده دروستكردن و به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی به مه‌ترسیدارترین هه‌نگاو بۆ سه‌ر مرۆڤایه‌تی دێته هه‌ژماركردن، به‌ڵام به هۆكارێكیش داده‌نرێ بۆ گۆڕینی گۆڕه‌پانی جه‌نگ بۆ ململانێی ئابووری و مرۆیی له ڕێی هێزی ژیری و مامه‌ڵه‌كردنه‌وه، نه‌ك له ڕێی هێز و بازووی مرۆڤه‌وه، به واتایه‌كی تر ئه‌تۆم بووه‌ته هۆكارێك له جیاتی هێزی لۆژیك، لۆژیكی هێز ببێته باوه‌ڕ و بنه‌مای بیركردنه‌وه و لێ ڕوانینی وڵاتان.