بڕیاره له ڕۆژانی 22 تا 25ی ئه‌م مانگه نیسان / ئه‌پریل پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بۆ بنیاتنان و ئاوه‌دانی بكرێته‌وه و شاندێكی گه‌وره‌ی بازرگانی سعوودیه‌یش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته گه‌یشتوونه‌ته هه‌ولێر و 22 كۆمپانیای گه‌وره‌ی سعوودی به‌شداری له پێشانگه‌كه ده‌كه‌ن و به دوای ده‌رفه‌ت و گرێبه‌ستی كار ده‌گه‌ڕێن.
ڕۆژنامه‌ی "
ئه‌لجه‌زیره"ی سعوودی بڵاوی كرده‌وه، كارابوونی كۆمپانیاكانی سعوودیه له پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، له چوارچێوه‌ی په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و سعوودیه به گشتی، هاوكات ڕیاز ده‌یه‌وێ كۆمپانیاكان و به‌رهه‌مه دروستكراوه‌كانی به ته‌واوی بگه‌یه‌نێته هه‌موو ناوچه‌كانی عێراق و به‌شداری كاڵای سعوودی له عێراق زۆر به‌رز بكاته‌وه.
ڕۆژنامه‌كه دووپات له‌سه‌ر به‌رده‌وامی پێوه‌ندی ئابووری و به‌هێز له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌كاته‌وه و هێمای بۆ ئه‌وه كردووه كه وه‌كچۆن له پێشانگه‌كانی ڕابردوو سعوودیه به‌شداری سه‌ره‌كی بووه، له پێشانگه‌كانی ئێسته و داهاتوویش به فره‌وانی به‌شدار ده‌بێت.
پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بۆبنیاتنان له 2016 بۆ یه‌كه‌مجار كرایه‌وه و زیاتر له 300 كۆمپانیا له 20 ده‌وڵه‌تی جیا جیا تێیدا به‌شداربوون و ژماره‌ی سه‌ردانكه‌رانی 21 هه‌زار كه‌س بوو و چه‌ندان گرێبه‌ست و پێوه‌ندی ئابووری و بازرگانی لێ كه‌وته‌وه.