گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا له‌باره‌ی ڕاده‌ستكردنی ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی په‌یه‌ده له ڕۆژئاوای كوردستان به حكوومه‌تی به‌عسی سووری دووپاتی كرده‌وه، كه توركیا به ته‌واوی دژی ئه‌م هه‌نگاوه‌یه و ئه‌مه‌یش كارێكی واقیعی نییه، بۆیه ئه‌نكه‌ره كار ده‌كات بۆ پاراستنی ناوچه‌كه و دوورخستنه‌وه‌ی "تیرۆریستان" له ناوچه‌كه.
له‌باره‌ی ئه‌و پێشنیازه‌ی محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، كه داوای كردووه، ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی په‌یه‌ده به حكوومه‌تی ئه‌سه‌د بدرێنه‌وه، به‌مشێوه‌یه توركیایش نیگه‌رانی له نائارامی باشووری وڵاته‌كه‌ی كۆتایی دێت، ئیبراهیم كالن گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی توركیا گوتی، به گوێره‌ی ئه‌و دۆخه‌ی كه توركیا له ناوچه‌كه دروستی كردووه، كه له ناوچه‌ی عه‌فرین تا جه‌رابلووس له ژێر ده‌ستی ئێمه‌یه، هه‌روه‌ها له عه‌فرین بۆ ئیدلب، بۆیه پێویسته ناوچه‌كان ڕاده‌ستی ئێمه بكرێن و یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل و داعش و هێزه‌كانی حكوومه‌تی ئه‌سه‌دیش له ناوچه‌كه دوور بخرێنه‌وه.
زیاتر
گوتی، ئه‌مه داوایه‌یه‌كی تایبه‌ته بۆ ده‌ستخستنی ئه‌و ناوچانه‌ی توركیا له سووریا ده‌یه‌وێ، بۆ دروستكردنی ناوچه‌یه‌كی ئارام له باكوری سووریا و دوورخستنه‌وه‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كه له شه‌ڕ و ناكۆكی و ئاژاوه‌ی تیرۆر و ده‌سته‌به‌ركردنی ژیانێكی شه‌ره‌فمه‌ندانه بۆیان.