وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف ئاشكرای كرد، كه تاران له‌گه‌ڵ ئه‌نكه‌ره گه‌یشتووه‌ته ڕێككه‌وتن بۆ ئه‌وه‌ی میكانیزمێكی نوێی بازرگانی نێوان هه‌ردوو وڵات بدۆزنه‌وه، كه هاوشێوه‌ی یه‌كێتیی ئه‌وروپایه، به‌مشێوه‌یه‌یش هه‌ردوولا له بازرگانی به‌رده‌وام ده‌بن و به‌م ڕێگا نوێیه ئێران له سزاكانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ربازی ده‌بێت.
زه‌ریف له لێدوانێكی بۆ میدیاكانی ئێران ئاشكرای كرد، له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌مان بۆ ئه‌نكه‌ره و دیدارمان له‌گه‌ڵ برایانی تورك، باسمان له‌سه‌ر چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان كرد، بۆ چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن به دراو و بازاڕی كاغه‌زی دارایی و بازرگانی نێوان هه‌ردوو وڵات خرایه به‌رباس و گفتوگۆ.
زیاتر
گوتی، ئه‌و میكانیزمه نوێیه‌ی هه‌ردوولا له‌سه‌ری ڕێككه‌وتووین هاوشێوه‌ی په‌یماننه و ڕێككه‌وتنی ستراتیجی نێوان وڵاتانی ئه‌وروپایه بۆ ئاڵوگۆڕی دراو و بازرگانی، بۆیه ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی نێوان ئێمه و تاران وا ده‌كات، كه تاران و توركیا وه‌ك دوو هاوپه‌یمان و هاوشێوه‌ی یه‌كێتیی ئه‌وروپا كار بكه‌ن.
به گوێره‌ی ڕێككه‌وتنه‌كه توركیا و ئێران له مه‌ودوا به دراوی خۆیان بازرگانی له نێوانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و هاوكات هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی یه‌كتر ده‌بن له پشتیوانی كردنی هه‌ڵوێستی یه‌كتر له دۆسیه گرنگه‌كان دا.