گۆرانیبێژى لاو هەڵۆ جەبار له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له یوتیووب نوێترین بەرهەمی خۆی بڵاوى کردەوە کە گۆرانییەکی عەرەبییە، تا ساتى ئاماده‌كردنى ئه‌م هه‌واڵه 874 بینه‌رى هه‌بووه.
لەبارەی بەرهەمەکەیەوە، هەڵۆ جەبار له فه‌یسبووكى تایبه‌تى خۆى ئاماژەی بەوە کردووه، كه گۆرانییەکە ناوی "بۆنت" تێکستەکەی لەلایەن جه‌بار ئه‌لعامرییەوە نووسراوە، لە میلۆدی و گوتنی خۆمه، بۆ یەکەمجارە گۆرانی عەرەبی ده‌ڵێم و ئەو بەرهەمەیش لەسەر داوای هەوادارەکانم بووە.
لەبارەی کارە هونەرییەکانی گۆرانی "بۆنت"، هەڵۆ جەبار نووسیویه‌تی: "گۆرانییەکە لەلایەن شوان ئەکرەمەوە لە ستۆدیۆی ڤینۆ کاری میوزیکی بۆ کراوە، ڤیدیۆ کلیپی گۆرانییەکە لەلایەن دیار مەهدی کاری وێنەگرتن و دەرهێنانی بۆ کراوە، لە مۆنتاژ و جێبەجێکردنی هاوڕێ سەیدە، دیمەنەکانی کلیپەکە لە ئێران تۆمار کراون.