له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك نوێترین بەرهەمی گۆرانیبێژی میللی کاروان شارەوانی بڵاو کرایەوە، ئه‌مه‌یش ده‌نگدانه‌وه‌ى گه‌وره‌ى له‌لاى هه‌وادارانى دروست كردووه به‌هۆى ئه‌وه‌ى یه‌كه‌م جاره به‌مشێوه‌یه به‌رهه‌مێكى بكات به كلیپ.
ڤیدیۆ کلیپە نوێیەکەی گۆرانیبێژی میللی کاروان شارەوانی بەناوی (کیژی سناپچات)ەوەیە، لە ئاواز و هۆنراوەی کاروان شارەوانی خۆیه‌تى، داڤد نیازی کاری میوزیکی بۆ کردووە، بڕیار فەتاح و دیار مەهدی کاری وێنەگرتنیان بۆ کردووە و ڤیدیۆ کلیپەکە لە دەرهێنانی بڕیار فەتاح، هاوڕێ سەعید مۆنتاژی کردووە.
کاروان شارەوانی یەکێکە لە گۆرانیبێژە میللییەکانی هەرێمی کوردستان و لە ساڵی 2001 یەکەم بەرهەمی بڵاو کردووەتەوە، تا ئێسته جگە لە کۆنسێرت و ئاهەنگ چەند ڤیدیۆ کلیپێکی تۆمارکراوی هەیە و زیاتر گۆرانی شاد دەڵێت و هەودارێکی زۆری هەیە.