نرخی نەوت به‌رز بووه‌وه‌

:: AM:10:37:19/04/2019 ‌
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 19ی نیسان، نرخی نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكی و نه‌وتی برێنت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

1. نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكا به‌ 63 دۆلار و 98 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

2. به‌رمیلێك نه‌وتی برێنتیش به‌ 71 دۆلار و 93 سه‌نت فڕۆشراوه‌.

پێویسته‌ بگوترێت كه‌ كەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی نەوتی سعوودیە دەبێتە هۆكارێكی كاریگەر بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ سنوروی 75 دۆلار، بەرزبوونەوەی نرخی خاوی نەوت لە دوو مانگی داهاتوو دیار دەكەوێت، زۆرینەی وڵاتانی عەرەبی و بیانی دەیانەوێت نرخی نەوت لە بازاڕ لە سنووری 75 تا 70 دۆلار بمێنێتەوە. 

هەروەها ئەو گوشارانەی ئەمەریكا بۆ سەر ڤەنزوێلا و پابەندی وڵاتانی ئەندامی ئۆپێك بە كەمكردنەوەی بەرهەمهێنان، دەبنە هۆكاری تر بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە دنیا.

شایەنی باسە هەفتەی رابردوو نرخی نەوت بە 71دۆلار و 70 سەنت داخرابوو و تا نیوەڕۆی سێشەم بە 70دۆلار و 80 سەنت دابەزی، بەڵام ڕۆژى چوارشەم 17ى نیسان، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان هەڵكشا و بەرزترین نرخی لە ماوەی پێنج مانگ و 10 ڕۆژی رابردوو تۆمار كرد.


وشە - محەمەد میران