ئه‌مڕۆ هه‌ینى 19ى نیسان، قایمقامیه‌تی شارۆكه‌ى دۆكان گه‌شتیاران و خاوه‌ن پڕوژه گه‌شتیاریه‌كانی ئاگادار ده‌كاته‌وه كه بۆ چه‌ند ڕۆژێك بڕی گلدانه‌وه‌ی ئاوی به‌نداوی دۆكان كه‌مده‌كه‌نه‌وه و شه‌قامی گشتیی گه‌شتیاریی شارۆكه‌كه‌یش ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌مه كاتییه، چونكه دواتر ئاستی ئاوى زێیه‌كه ده‌چێته‌وه شوێنی پێشوی خۆی.
له ئاگادارییه‌كه‌دا كه وێنه‌یه‌كى بۆ "وشه" نێدراوه تێدا، قایمقامیه‌تی شارۆكه‌ى دۆكان ڕاگه‌یاندووه، دوای ئه‌وه‌ی ئاستی ئاوی ده‌ریاچه‌ی دۆكان به‌ڕێژه‌یه‌ك به‌رز بووه‌وه و به‌نداوی دۆكانیش ناچاربوو بڕی گلدانه‌وه‌ی ئاو (تێریف) بۆ نزیك 1000 مه‌تر سێجا له‌چركه‌یه‌كدا به‌رزكاته‌وه به‌م هۆیه‌شه‌وه ئاستی ئاوی زێیه‌كه به‌ڕاده‌یه‌ك به‌رز بووهوهه ناچاربووین بۆ سه‌لامه‌تی گه‌شتیاران شه‌قامی گشتی گه‌شتیارییه‌كه به‌ڕووی هاووڵاتییاندا داخه‌ین واته ڕێگای چوونه سه‌یرانگاكه له پرده نوێیه‌كه‌وه بۆ پرده كۆنه‌كه.
ڕوونكراوه‌ته‌وه كه له‌م كاته‌دا كه وه‌رزى گه‌شتیارییه و گه‌شتیارێكی زۆر ڕووده‌كه‌نه شارۆكه‌كه‌مان به‌تایبه‌ت له‌ڕۆژانی هه‌ینیاندا، ئاسته‌نگیه‌كی زۆر دروست ده‌بێ بۆ هاتوچۆی شۆفێران و هاووڵاتییان بۆیه وه‌كو قایمقامیه‌تی شارۆكه‌ى دۆكان داوامان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌نداوی دۆكان كرد بۆ چه‌ن ڕۆژێك بڕی گلدانه‌وه‌ی ئاو كه‌مكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی شه‌قامی گشتی گه‌شتیارییه‌كه به‌ڕووی هاووڵاتییاندا بكرێته‌وه و كێشه و ئاسته‌نگی هاتوچۆ كه‌مبێته‌وه له‌شه‌قامه‌كاندا، ئه‌وانیش دوای وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی سه‌رو خۆیان داواكه‌یان په‌سه‌ند كردین.
له به‌شێكی تر‌ى ئاگادارییه‌كه‌دا هاتووه، "له مڕۆوه هاووڵاتییان و گه‌شتیاران ده‌توانن ئه‌و شه‌قامه به‌كاربێن وه‌ك ڕێگه‌ی جێگره‌وه بۆ تێپه‌ڕبوون یا بۆ مه‌به‌ستی گه‌شتیاری، به‌ڵام پێویسته هاووڵاتییان و خاوه‌ن كه‌پرو پڕۆژه گه‌شتیارییه‌كانیش بزانن ئه‌م بڕیاره به‌شێوه‌یه‌كی كاتییه و هیچ كه‌ره‌سه و كه‌ل و په‌لێكی گه‌شتیاری نه‌به‌نه‌وه ئه‌و شوێنانه‌ی ئاو گرتوویه‌تیه‌وه چوونكه دواتر بڕی گلدانه‌وه‌ی ئاو و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاوی زێ یه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه هه‌مان شوێنی پێشوو پێش هه‌ر زیادكردنهوهیهكیش هاووڵاتییان و گه‌شتیاران ئاگادار ده‌كرێنه‌وه".
ڕۆژی حه‌وتی نیسان، سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی دۆكان بەمەبەستی سەلامەتیی شۆفێران بەربەستی بۆ بەشێك لە شەقامی سارتكە دانا، تا ھاووڵاتییان و شۆفێران ئاگاداربن و پارێزراو بن لە ڕووداوی نەخوازراو ئه‌وه‌یش بەھۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی زێی بچووك له به‌نداوى دۆكان بەشێك لە شەقامەكە ئاو گرتبووی.