شاره‌وانی سلێمانی به هاوكاری لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان هه‌ڵمه‌تی لابردنی زیاده‌ڕۆیی دووكان و شوێنه‌كانی ده‌ست پێ كردووه كه له لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه كراوه‌ته سه‌ر موڵكی گشتی.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 19ى نیسان، سه‌رده‌شت ڕه‌فیق، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، هه‌ڵمه‌ته‌كه له لایه‌ن به‌شی زیاده‌ڕۆیی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی ده‌ستی پێ كردووه به هاوكاری لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان.
زیاتر گوتى، هاووڵاتییان له هه‌موو شوێنه‌كان ئه‌وانه‌ی زیاده‌ڕییان كردبێته سه‌ر شۆسته و موڵكی گشتی به عه‌ره‌بانه و كه‌پر و له‌وحه‌كان، سه‌رجه‌میان لاده‌برێن و ده‌ڕوخێنرێن، هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یش به‌رده‌وام ده‌بێت و ته‌واوی شوێنه‌كان ده‌گرێته‌وه و له ناو بازاڕ و شه‌قامه‌كانی سلێمانی و له كۆڵان و گه‌ڕه‌كه‌كان ئه‌وه‌یش به‌مه‌به‌ستی یه‌كخستنه‌وه و جوانكردنی سیمای بازاڕ و شه‌قامه‌كان و كۆتایهێنان به زیاده‌ڕۆیه‌كانه.
هه‌روه‌ها گوتی، هه‌ر كه‌سێك پابه‌ند نه‌بێت هێزه‌كانی پۆلیس لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن و زیاده‌ڕه‌ویه‌كانیش هه‌موو ده‌ڕوخێنرێن و ئه‌وانه‌ی كه كه‌پری به‌رز و گه‌وره‌ن به شۆفێڵ ده‌هێنرێنه خواره‌وه و دواتر فڕێ ده‌درێن.
باسی له‌وه‌یشكرد، شۆسته و شوێنه گشتییه‌كان موڵكی هاووڵاتییانن ناكرێت دوكانداره‌كان داگیری بكه‌ن.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی