به‌هۆی باران بارینی زۆرى شه‌وی ڕابردوو كه بووه‌ته هۆكاری به‌رزبونه‌وه‌ی ئاوی ده‌ریاچه‌ی حه‌مرین كوردانی زڕگوش له نزیك ده‌ریاچه‌ی حه‌مرین به تایبه‌ت ئه‌و ماڵانه‌ی نزیكن به فه‌رده‌خۆڵ به‌ربه‌ستیان دروست كردووه، ڕێگه‌كه‌یش به ته‌واوه‌تی خراپ بووه و شه‌قامى سه‌ره‌كی نێوان شارۆكه‌ی خانه‌قین و شارۆكه‌ی شاره‌بان به ته‌واوه‌تی بڕا.
عه‌لی ئه‌مین، یه‌كێك له ئه‌نجوومه‌ن و كه‌سایه‌تییه‌كانى ناوچه‌ى حه‌مرین، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 19ی نیسان، بۆ "وشه" ئاشكرای كرد، ڕێگه‌ی سه‌ره‌كی نێوان خانه‌قین و شاره‌بان سەررێژ بووه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌پیاده‌ش هاتوچۆی پێدا ناكرێت.
زیاتر گوتى، ئه‌و گوندانه كه نزیكن له‌ده‌ریاچه‌كه‌وه به قه‌رده‌خۆڵ به‌ربه‌ستیان دروست كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ئاوی حه‌مرین زیاتر سه‌رڕیژ نه‌بێت، هه‌رچه‌ند به هۆكاری به‌رزی گونده‌كانی سنووره‌كه توانای مانه‌وه‌یان ماوه ئه‌گینا ژێر ئاو ده‌كه‌وتن.
ئه‌مساڵ بۆ یه‌كه‌مجار ڕێژه‌ی به‌رزبونه‌وه‌ی ئاوی ده‌ریاچه‌ی حه‌مرین له نێوان خانه‌قین و شاره‌بان گه‌یشته %100 ئه‌وه‌یش یه‌كه‌م جار بوو له مێژووی ناوچه‌كه ئاوی ده‌ریاچه‌كه هێنده به‌رزبێته‌وه.
كه‌ریم عه‌لی ئاغا، جێگری پارێزگاری دیاله، بۆ "وشه" ئاماژه‌یدا، پارێزگاری دیاله و به‌رپرسانی دام و ده‌زگه حزمه‌تگوه‌زارییه‌كان له هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرغته ده‌ده‌ن.
ناوبراو كه له‌سه‌ر پشكی كورد جێگری پارێزگاره نه‌یشارده‌وه تا ئاوه‌كه به‌و شێوه‌یه به‌رز بێ ناتوانرێت كار له باشكردنی ڕێگاكه بكرێت.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی