زیاتر له چاره‌كه سه‌ده‌یه‌كه ڕێكخراوێكی ئه‌ڵمانی ددان پێانراوی حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته، له گه‌رمیان هه‌وڵه‌كانی بۆ به دۆکیۆمێنتكردنی ئه‌نفال چڕ كردووه‌ته‌وه، له هه‌وڵێكی تریشیان پاراستنی چیرۆكه‌كانی تراژیای ئه‌نفال ده‌كه‌ن به كتێب.
كارین میلۆدۆخ، سه‌رۆكی ڕێكخراوی هاوكاری ئه‌ڵمانی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئێمه وه‌ك ڕێكخراوی هاوكاری ئه‌ڵمانی له‌پاش ڕاپه‌ڕینه‌وه هاتووینه‌ته كوردستان هه‌وڵه‌كانمان چڕ كردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌ت به دۆسیه‌ی ئه‌نفال بكه‌ین.
باسی له‌وه‌كرد، كه كاری دۆکیۆمێنتكردنی تاوانی ئه‌نفال یه‌كێكه كاره سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌وان بۆیه سه‌رباری هه‌وڵه‌كانیان بۆ دروستكردنی مۆنۆمینتی ئه‌نفال، تاوانه‌كانی ئه‌نفال و چیرۆكه‌كانی ئه‌نفال به دۆکیۆمێنت ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو، چیرۆكی ڕزگاربووانی ئه‌نفال و تاوانه‌كانی به‌عس ده‌كه‌نه كتێب و ده‌یپارێزن بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك به‌ڵگه بمینێته‌وه.
كارین میلۆدۆخ له دایكبووی ساڵی 1958ی ئه‌ڵمانییه، له پاش ڕاپه‌ڕینه‌وه هاتووه‌ته كوردستان و ڕێكخراوه‌كه‌یشی له‌لایه‌ن حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیاوه ددان پێدانه‌راوه و هه‌ماهه‌نگه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی.
یه‌كێك له‌كاره جیاوازه‌كانی ئه‌وان كه‌ماوه‌ی دوو ساڵه ده‌ستیان داوه‌تێ پێدانی خه‌ڵاتی زێرینه به پێنج ئافره‌تی به‌جێماوی ئه‌نفال.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی