به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ڕای گه‌یاند، كه سبه‌ی له شاره‌كانی هه‌رێم ئاسمان نیمچه هه‌ور بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌بێت له‌گه‌ڵ بارینی لێزمه‌باران و هه‌وره برووسكه بچڕ بچڕ.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم ڕای گه‌یاند، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 19ی نیسان، له شاره‌كانی هه‌رێم ئاسمان له نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو ده‌گۆڕێت له‌گه‌ڵ بارینی لێزمه باران و هه‌وره برووسكه به‌تایبه‌ت له دوانیوه‌ڕۆ و ئه‌گه‌ری بارینی به‌فرێكی كه‌م له ناوچه شاخاوییه‌كاندا.
ئاماژه‌شی به‌وه‌یشدا كه به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له هه‌ولێر 20، سلێمانی 20، دهۆك 18، كه‌ركووك 22 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.
كه‌شناسی هه‌رێم ئه‌وه‌یشی خستووه‌ته‌ڕوو كه سبه‌ی شه‌موو 20ی نیسانی، له شاره‌كانی هه‌رێم و شاری كه‌ركووك ئاسمان نیمچە هەور بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌گۆڕدرێت له‌گه‌ڵ بارینی لێزمه باران و دروست بوونی هه‌وره بروسكه به‌شێوه‌ی بچڕ بچڕ.
ڕوونیشی كرده‌وه كه به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له هه‌ولێر 18، سلێمانی 18، دهۆك 17، كه‌ركووك 21 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.