بڕێكی زۆری داهاتی هه‌رێم بۆ مووچه‌ی خانه‌نشینی پله تایبه‌ت و په‌رله‌مانتاران ده‌ڕوات؍ جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی كوردستان رای ده‌گه‌یه‌نێت، به‌پێی رێككه‌وتنی نێوان پارتی و گۆڕان، ده‌بێ له شه‌ش مانگی یه‌كه‌می دامه‌زراندنی حكوومه‌ت یاسای چاكسازی په‌سند بكرێت.
له هه‌رێمی كوردستان هه‌زاران خانه‌نشینی پله تایبه‌ت و په‌رله‌مانتار هه‌ن كه مووچه‌ی زه‌به‌لاح وه‌رده‌گرن و هیچ رۆڵێك نابینن و ته‌نانه‌ت زۆرینه‌یان ته‌مه‌نیان نه‌گه‌یشتووه به ماوه‌ی یاسایی، بۆیه یه‌كێك له نیگه‌رانییه‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێمه‌كه به به‌رده‌وامیی ئه‌و مووچه‌یه كه به خانه‌نشینی نایاسایی ده‌درێ.
ئه‌حمه‌د وه‌رتی په‌رله‌مانتاری پێشووی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی و ئه‌ندامی یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی كوردستان، به"وشه"ی راگه‌یاند، له چوار خولی په‌رله‌مانی كوردستان نزیكه‌ی 444 په‌رله‌مانتار خانه‌نشین بوون؍ به‌ڵام به‌شێكیان كۆچی دواییان كردووه به‌تایبه‌ت خولی یه‌كه‌م و دووه‌م؍ وه‌ك به‌شێكیش له‌وانه گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر كاری پێشوویان و خانه‌نشینییان ره‌ت كردووه‌ته‌وه.
ئه‌و رای گه‌یاند كه یه‌كێتی په‌رله‌مانتاران ته‌نیا په‌رله‌مانتارانی كوردستانی تێدا نییه؍ به‌ڵكو په‌رله‌مانتارانی عێراقیشی تێدایه؍ هه‌ر له ئه‌نجوومه‌نی حوكمه‌وه بیگره تا ئه‌نجوومه‌نی كاتی و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران هه‌مووی ئه‌ندامن تێیدا.
كه‌ریم به‌حری ئه‌ندامی ده‌سته‌ی باڵای كۆنگره‌ی یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی كوردستان، به"وشه"ی گوت، هه‌ر ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان و عێراقیش به خانه‌نشین و ئه‌ندامانی ئێسته‌یشه‌وه ئه‌ندامن له یه‌كێتی په‌رله‌مانتاران.
به‌پێی ئامارێك كه ئه‌م ئه‌ندامه خستیه ڕوو، بۆ ئه‌م كۆنگره‌یه به ئه‌ندامانی خانه‌نشین و به‌غدا و كارا و ئه‌ندامانی ئاساییه‌وه 458 كه‌س ئه‌ندامن. به‌ڵام وه‌ك خۆی گوتی، له ژماره‌ی په‌رله‌مانتارانی خانه‌نشین ژماره‌یه‌كی وردیان لا نییه.
هاوكات شێركۆ جه‌وده‌ت ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی كوردستان، بۆ "وشه" ئاماژه‌ی به ژماره‌ی په‌رله‌مانتارانی خانه‌نشین كرد و گوتی، ژماره‌كه زیاتر له 400 په‌رله‌مانتاره، هه‌ر خانه‌نشینییه‌ك له ده‌ره‌وه‌ی یاسای خانه‌نشینی یه‌كگرتووی عێراقییه‌وه بكرێت، نایاساییه و ده‌بێ خانه‌نشین به‌پێی یاسا رێك بخرێت و ته‌مه‌ن و ساڵی خزمه‌ت بیگرێته‌وه، ئه‌وجا خانه‌نشین بكرێت.
به‌گوته‌ی جه‌وده‌ت "به‌پێی یاسای خانه‌نشینی عێراق، ده‌بێ ته‌مه‌نی ئه‌و كه‌سه‌ی خانه‌نشین ده‌بێ 50 ساڵ بێت و 15 ساڵیش خزمه‌تی هه‌بێت؍ هه‌ر كه‌سێك له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م رێنوێنییانه خانه‌نشین بووبێت، نایاساییه و ده‌بێته بارگرانی به‌سه‌ر داهاتی گشتییه‌وه".
په‌رله‌مانی كوردستان له به‌رنامه‌یدایه دوای پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی هه‌رێم یاسای چاكسازی په‌سند بكات؍ كه به‌پێی یاساكه پێداچوونه‌وه به‌سه‌ر مووچه‌كاندا ده‌كرێت و رێك ده‌خرێته‌وه.
هێڤیدار ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌وه‌ی خسته ڕوو كه په‌رله‌مانی كوردستان له به‌رنامه‌یدایه له شه‌ش مانگی یه‌كه‌می پێكهێنانی حكوومه‌ت یاسای چاكسازی په‌سند بكات.
له‌لایه‌كی تره‌وه به‌پێی رێككه‌وتنی نێوان پارتی و گۆڕان، ده‌بێ ئه‌و یاسایه له شه‌ش مانگی یه‌كه‌می پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی هه‌رێم ده‌ربچێت و پێداچوونه‌وه به ته‌واوی مووچه‌كاندا بكرێت به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی به نایاسایی كراون.
هێڤیدار بۆ "وشه" ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو "ئه‌گه‌ر یاسای چاكسازی جێبه‌جێ بكرێت، بڕی 100 بۆ 150 ملیار دینار بۆ داهاتی هه‌رێم ده‌گه‌ڕێته‌وه؍ ئه‌مه‌ش كارێكی باشه و تا ئاستێكی باش بواری گه‌نده‌ڵی و نادادی له هه‌رێم كه‌م ده‌كاته‌وه".
به‌ڵام ئه‌وه‌یشی نه‌شارده‌وه كه ره‌نگه زۆر كه‌س هه‌بن دژایه‌تی ئه‌و یاسایه بكه‌ن به‌هۆی ئه‌وه‌ی مووچه‌كانیان له ده‌ست ده‌ده‌ن كه چه‌ندان ساڵه به نایاسایی وه‌ریده‌گرن.
له‌باره‌ی مووچه‌ی پهرلهمانتارنیشهوه، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی گوتی: "مووچه‌ی په‌رله‌مانتاری له هه‌رێمی كوردستان له چاو هه‌موو وڵاتانی دنیا كه‌متره؍ هۆی ئه‌مه‌ش به‌شێكی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه په‌رله‌مانتاره‌كه به‌و پاره‌یه‌ی خۆی بژی و بواری گه‌نده‌ڵی بۆ نه‌هێڵێته‌وه".
ئه‌وه‌یشی وه‌بیر هێنایه‌وه "ئه‌گه‌ر مووچه‌ی په‌رله‌مانتاری كه‌م بێت، ئه‌وكات ده‌بێت په‌رله‌مانتار ئیشی دووه‌م بكات؍ بۆیه كاره سه‌ره‌كییه‌كه‌ی كه په‌رله‌مانتارییه فه‌رامۆش ده‌كات و كاره‌كانی په‌رله‌مان په‌كی ده‌كه‌وێت".
به‌پێی به‌دواداچوونی "وشه"، ژماره‌ی په‌رله‌مانتارانی خانه‌نشین له هه‌رچوار خوله‌كه‌ی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه، زیاتر له ٤۰۰ په‌رله‌مانتاره؍ هه‌ر په‌رله‌مانتارێكی خانه‌نشینیش مووچه‌كه‌ی شه‌ش ملیۆن دیناره به‌بێ پاسه‌وان؍ به‌و پێیه بێت دوو ملیار و 400 ملیۆن دینار ته‌نیا بۆ خانه‌نشینی په‌رله‌مانتاران ده‌ڕوات؍ ئه‌مه‌ش بارگرانییه له‌سه‌ر بودجه‌ی گشتی هه‌رێمی كوردستان.
وشه/ سلێمانى - هه‌ستیار عه‌بدوڵا