هه‌ركات دۆخی دارایی هاووڵاتییان كه‌مێك باش ده‌بێت، ئه‌وه‌ی گرنگی پێ ده‌درێت دروستكردنی خانووه و جاران كه ئه‌و مووچه‌یه‌ی وه‌ریده‌گرت، هه‌ر به‌شی بژێوی ده‌كرد، ئێسته به‌شی ئه‌وه ده‌كات بیر له گۆڕینی ئۆتۆمبێل و ته‌نانه‌ت دروستكردنی خانوو و پڕۆژه‌ی تریش بكاته‌وه.
له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه پێدانی مووچه‌ی هاووڵاتییان به‌بێ پاشه‌كه‌وت ئاسایی بووه‌ته‌وه، ده‌ستپێكی هه‌ر جۆره جووڵه‌یه‌ك له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌یش، له كاری كارگه و پێشانگه‌كانی تایبه‌ت به كه‌ره‌سته‌كانی خانوو ده‌رده‌كه‌وێت.
خاوه‌ن پێشانگه و كارگه‌كانی بلۆك بازاڕه‌كه به "باش ده‌زانن" و ده‌ڵێن، سێ ساڵ ده‌بوو وه‌ك ئه‌مساڵ بازاڕ و كڕیار نه‌بووه.
محه‌مه‌د عه‌لی خاوه‌نی كارگه‌ی بلۆكی ڕانیه، به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، دروستكردن و بڕینی بلۆك له كارگه‌كه‌یان له چاو ساڵانی ڕابردوو به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه، له ماوه‌ی سێ ساڵی ڕابردوو ئه‌وه یه‌كه‌م جاره له ڕۆژێكدا دروستكردنی بلۆك زیاد بكات و زیاتر بفرۆشرێت.
ئه‌م كارگه‌یه ئێسته رۆژانه نزیكه‌ی 10 هه‌زار بلۆك دروست ده‌كات، له كاتێكدا له ساڵانی ته‌نگژه‌ی دارایی هیچ رۆژێك زیاتر له پێنج هه‌زار بلۆكی دروست نه‌كردووه.
ئه‌وه‌شی گوت، ئه‌و كه‌سانه‌ی بلۆك ده‌كڕن زیاتر خه‌ڵكی سلێمانین.
نرخی بلۆك وه‌ك خۆیه‌تی و داواكاری زیاتر نه‌بووه‌ته هۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخه‌كه‌ی، جووتێك بلۆكی باش به 525 دیناره و جۆری تریش هه‌یه جووتی به 500 دیناره.
به بۆچوونی ئه‌م خاوه‌ن كارگه‌یه، "به‌رهه‌مهێنانی بلۆك ڕاسته‌وخۆ پێوه‌سته به باشیی دۆخی دارایی هاووڵاتییان و به‌تایبه‌تیش باشبوونی دۆخی دارایی حكوومه‌ت بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌كانه، حكوومه‌ت و هاووڵاتییان هه‌یه". هه‌ركات ئه‌و دوو لایه‌نه له ڕووی داراییه‌وه دۆخیان باش بوو، ئه‌وانیش كاركردنیان باش ده‌بێت.
به‌گوته‌ی محه‌مه‌د، ئه‌گه‌ر ئه‌م شه‌پۆلی بارانبارینه به‌ره‌و كۆتا بچێت و چه‌ند ڕۆژێك به‌سه‌ریه‌كه‌وه كه‌شوهه‌وا ئاسایی ببێته‌وه، ئه‌وا زۆرترین بلۆك دروست ده‌كه‌ن، چونكه خواست و داواكاریی زۆر له‌سه‌ر هه‌یه.
ئه‌نوه‌ر حوسێن خاوه‌نی پێشانگه‌ی كه‌لوپه‌ل و كه‌ره‌سته‌كانی بیناسازی له سلێمانی، به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، له مانگی شوباتی ئه‌مساڵه‌وه دروستكردن و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی خانوو و داواكاری له‌سه‌ر كه‌ره‌سته و كه‌لوپه‌له‌كانی بیناسازی زۆر بووه، خۆی له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی وه‌رزی به‌هار زیاتر خه‌ڵك روو له دروستكردنی خانوو ده‌كات ئه‌گه‌ر له خۆی راببینێت.
ئه‌و ده‌ڵێت "ئێسته ڕۆژانه له پێشانگه‌كه‌مان لم و چیمه‌نتۆ و بلۆك و شیش و ته‌واوی كه‌ره‌سته‌كانی بیناسازی ده‌فرۆشین و خه‌ڵك زۆر ڕوومان تێده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌كانی حكوومه‌ت هۆكارێكی تره به‌تایبه‌تی له دوای مانگی نیسانه‌وه كه باس له دامه‌زراندنی حكوومه‌ت ده‌كرێت."
ئێسته نرخی یه‌ك تۆن چیمه‌نتۆ له بازاڕدا 75 هه‌زاره و یه‌ك تۆن شیش نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن دیناره، نرخه‌كه‌كان به‌رز نه‌بوونه‌ته‌وه و وه‌ك ئه‌نوه‌ر حوسێن باسی كرد، "به‌گوێره‌ی باشی و خراپی، به‌رز یان نزم ده‌بنه‌وه".
هاوكات جه‌لال ئه‌حمه‌د خاوه‌نی پێشانگه‌ی فرۆشتنی كاشی له سلێمانی، به"وشه"ی گوت، به‌گشتی بازاڕه‌كه جووڵه‌ی باشی تێكه‌وتووه، هه‌ست به‌وه ده‌كرێ جیاواز له ساڵانی ڕابردوو هاووڵاتییان ده‌ستیان به دروستكردنی خانوو كردووه و به‌و هۆیه‌وه ئه‌وانیش بازاڕیان جووڵاوه.
ئه‌و گوتی، "نرخی كاشی مه‌تری له یه‌ك دۆلاره‌وه ده‌ست پێ ده‌كات تا نزیكه‌ی 20 دۆلار به‌رز ده‌بێته‌وه، هاووڵاتییانیش زیاتر نرخه مامناوه‌ند و هه‌رزانه‌كان ده‌كڕن، به‌و پێیه‌ی دۆخی دارایی هاووڵاتییان هێشتا جێگیر نه‌بووه‌ته‌وه.
وشه/ سلێمانی - هۆشیار عه‌لی