ماوه‌یه‌كه به‌هۆی ته‌نگژه‌ی داراییه‌وه ڕه‌وشی خوێندنه‌وه له هه‌موو كوردستاندا به‌تایبه‌ت شاری هه‌ولێر، به‌ره‌و كزی چووه. خاوه‌ن ده‌زگه‌یه‌ك ده‌ڵێ ڕه‌وشی كتێب و خوێندنه‌وه باش نییه و كتێب نافرۆشرێ. به‌ڵام كتێبفرۆشێك ده‌ڵێ "باشه و به ئومێده‌وه سه‌یری ده‌كرێ، سه‌رباری ته‌نگژه‌ی دارایی، به‌ره‌و باشتریش ده‌چێت".
نووسه‌ری میسری عه‌قاد ده‌ڵێ: خوێندنه‌وه چه‌ندان ته‌مه‌نی تر بۆ مرۆڤ زیاد ده‌كات. ڤۆڵتێر وای بۆ ده‌چێت ئه‌وانه‌ی ده‌بنه ڕابه‌ر و پێشه‌نگه‌كانی مرۆڤایه‌تی و به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن، ئه‌و كه‌سانه‌ن ده‌زانن به چ شێوه‌یه‌ك بخوێنن و بخوێننه‌وه. ئه‌دیسۆن پێی وایه خوێندنه‌وه بۆ ژیری، وه‌ك وه‌رزشه بۆ جه‌سته. ئابراهام لینكۆڵن بۆچوونی وایه ده‌توانین بێ حكوومه‌ت بژین، به‌ڵام ناتوانین بێ كتێب بژین. چه‌ندان بۆچوونی تر له‌مباره‌وه هه‌یه.
كارزان خاوه‌نی كتێبخانه‌ی "مه‌م و زین" له هه‌ولێر، بۆ "وشه" روونی كرده‌وه كه‌ڕه‌وشی كتێب و خوێندنه‌وه به‌داخه‌وه باش نییه. به‌گوته‌ی خۆی "كه ده‌ڵێم باش نییه، واتا له شارێكی ملیۆن و نیوی، 20 كتێبفرۆشی تێدا نییه و تێكڕا ڕۆژانه یه‌كی 25 كتێب نافرۆشن".
ئه‌وه‌یشی گوت كه ڕه‌وشه‌كه به‌ره‌و باشی ده‌چێت. لێره و له‌وێ زۆر كۆمه‌ڵه و ڕه‌وتی جیاواز دروست بوون بۆ زیاتر به كولتووركردنی خوێندنه‌وه. به‌ڵام هێشتا له ئاستی پێویستدا نین. "به‌شبه‌حاڵی خۆمان له كتێبخانه‌كه‌مان ئه‌وانه‌ی كتێبمان لێ ده‌كڕن، ده‌توانم بڵێم نزیكه‌ی 10یان له خوار 30 ساڵن. ئه‌مه‌ش مایه‌ی گه‌شبینییه، چونكه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه نه‌وه‌ی داهاتوو به‌ره‌و خوێندنه‌وه هه‌نگاو ده‌نێت".
زیاتر ئاماژه‌ی دا "تێكڕا ڕۆژانه 10 تا 15 كتێب ده‌فرۆشین، له كاتێكدا زیاتر له پێنج هه‌زار ناونیشانمان هه‌یه. زیاتر ڕۆمان و په‌ره‌پێدانی مرۆیی ده‌فرۆشرێن. فیكر و فه‌لسه‌فه ئه‌و ژانره‌یه كه كه‌مترینی لێ ده‌فرۆشرێت. ئه‌مه‌یش نیشانه‌یه‌كی خراپه، چونكه ئه‌وه‌ی فیكر و فه‌سله‌فه ناخوێنێته‌وه، ناتوانێ بچێته ئاستێكی ڕۆشنبیری به‌رز، كه‌واته كتێب ئامانجی خۆی نه‌پێكا."
"به‌بۆچوونی من یه‌كێك له هۆكاره‌كانی نه‌خوێندنه‌وه ئێمه‌ی كتێبفرۆشین. زۆرینه‌ی كتێبفرۆشه‌كانی ئه‌م شاره ناخوێننه‌وه، یان بشخوێننه‌وه له مه‌ودایه‌كی به‌رته‌سك ده‌رناچن. كاتێ گه‌نجێك دێته كتێبفرۆشییه‌كه‌یان، نه‌ك هه‌ر ژینگه‌یه‌كی جوانیان نه‌ڕه‌خساندووه تا ئه‌و گه‌نجه ئه‌وێی پێ خۆش بێ، بگره خۆیشیان نه به ڕوویه‌كی خۆشه‌وه پێشوازیی لێ ده‌كه‌ن، نه ده‌توانن كتێبێكی وای بۆ پێشنیاز بكه‌ن كه له خوێندنه‌وه به‌رده‌وامی بكات. بۆیه بۆ داهاتوو ئاسۆیه‌كی ناڕوون ده‌بینم" كارزان وای گوت
زباتر دوا "ده‌توانین شت بكه‌ین، به‌ڵام ئایا ده‌یكه‌ین؟ پێشنیاز هه‌یه، وه‌لێ كێ جێبه‌جێیان بكات؟ له فڕه‌نسا بۆ ئه‌مساڵی خوێندن، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده پێشنیازی بۆ قوتابخانه‌كانی قۆناغی ناوه‌ندی كردووه كه خوێندنه‌وه‌ی به زۆر (اجباری) بخه‌نه خشته‌ی خوێندنیان. به‌ڵام قوتابیان له ڕووی چیه‌تیی خوێندنه‌وه‌وه ئازادن. قوتابخانه‌یه‌ك 20 خوله‌كی داناوه. له‌و 20 خوله‌كه ته‌نانه‌ت كارمه‌نده‌كانی كافتریاش ده‌خوێننه‌وه.
پرسیاره بێ وه‌ڵامه‌كه ئه‌وه‌یه كه ئایا وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی ئێمه‌یش وا ده‌كات؟".
به‌ڵام ئارێز حه‌سه‌ن خاوه‌نی ناوه‌ندی ئاوێر بۆ كتێب، به"وشه"ی گوت، "وه‌ك كتێبفرۆشێك تا ئاستێكی پێویست گه‌شبینم به‌م دۆخه‌ی ئێسته‌ی كتێب و بواری ڕۆشنبیریی شاری هه‌ولێر. به‌گشتی فرۆشی كتێب ڕۆژانه 15 تا 20 كتێبه، خوێنه‌ره‌كانیش ته‌مه‌نیان زیاتر له نێوان ٢٠ تا ٣٥ ساڵ ده‌بێت."
دووپاتی كرده‌وه، "وه‌ك ده‌زانین كتێبیش كاڵایه‌كه وه‌ك هه‌موو شته‌كانی تر، پێوه‌سته به ڕه‌وتی ئابووری وڵاته‌كه، من گه‌شبین ده‌بم ئه‌گه‌ر بارودۆخی كوردستان به‌ره‌و باشی بچێت، چونكه خوێنه‌ر ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كانی تری ژیانی گونجاو و باش بێت، ده‌رفه‌تی بۆ خوێندنه‌وه‌ش ده‌بێت".
"ڕه‌وشی خوێندنه‌وه‌ی شاری هه‌ولێر به‌گشتی خراپ نییه، به‌ڵام له چاو ساڵانی ڕابردوو خراپتر بووه. ساڵانه ئێمه وه‌ك ده‌زگه‌ی ئاوێر نزیكه‌ی حه‌وت هه‌زار كتێب ده‌فرۆشین" حه‌سه‌ن وای گوت.
ئه‌یاد نادری له كتێبخانه‌ی حاجی قادر كۆیی، بۆ "وشه" ئاماژه‌ی دا، به‌پێی ئه‌زموونی سێ ساڵه‌م له بواری كتێبفرۆشیدا، ئاشناییم له‌گه‌ڵ چه‌ندان ڕووداو و خوێنه‌ر و شتی سه‌یر و نهێنیی خۆش و ناخۆش هه‌یه.
وه‌ك خۆی گوتی، سه‌ره‌تا با له كتێبنووسین و چاپكردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی بدوێین، نووسینی كتێبه‌كان له كوردستان ڕێژه‌یه‌كی كه‌می لێ ده‌رچێت، ئه‌ویتر هه‌موو به هه‌ده‌ردانی په‌ڕه‌یه و سوودی نییه. چه‌ندان هه‌ڵه‌ی ڕێنووسی و بگره هه‌ڵه له وه‌رگێڕانیش به‌دی ده‌كه‌ی، به‌ڵام چاپكردنه‌وه هه‌ندێك بۆ بازرگانییه و هه‌ندێكیشی بۆ ناودارییه، هه‌ندێك له‌و كه‌سانه‌ی كتێب چاپ ده‌كه‌ن ته‌نیا وه‌ك بازرگانییه‌ك سه‌یری ده‌كه‌ن، هه‌یشه وه‌ك ڕۆشنبیری ده‌یكات، به‌ڵام ئه‌و ڕێژه‌یه زۆر كه‌مه چونكه نرخ و فرۆش و داشكانه‌كان گه‌واهیی ئه‌و ڕاستییه‌ن.
دووپاتی كرده‌وه: "ڕێژه‌ی فرۆشی كتێب له‌و چه‌ند ساڵه‌ی دوایی دابه‌زینێكی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینیوه، ئه‌مه‌یش به‌هۆی ئه‌و ته‌نگژانه‌ی یه‌خه‌ی كوردستانی گرتووه، بۆیه ڕێژه‌ی سه‌ردانی كتێبخانه‌كان زۆر ڕووی له كه‌می كرد، به‌ڕێژه‌یه‌ك داهاتی كتێبخانه‌كان كه‌می كرد و چاپكردنی كتێبیش ڕووی له كه‌می كرد، به‌ڵام به‌مدواییه جووڵه‌یه‌ك كه‌وتووه‌ته بازاڕه‌وه به ئومێدی ئه‌وه‌ی خوێنه‌ران بتوانن كتێب بكڕن."
زیاتر گوتی: "ڕێژه‌ی سه‌ردانیكارانی هه‌ر كتێبخانه‌یه‌ك تا كتێبخانه‌یه‌كی تر جیاوازه، به‌پێی ژماره‌ی ئه‌و كڕیارانه‌ی له ده‌وری خۆیان كۆیان كردوونه‌ته‌وه و به‌پێی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی هه‌یانه، به‌ڵام به ڕێژه‌یه‌كی گشتی ٥٠ كه‌س له ڕۆژێكدا سه‌ردانی هه‌ر كتێبخانه‌یه‌كی ده‌كرد.
زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌هاتن چینی گه‌نج و خوێندكار بوون بۆ كاری خوێندن و توێژینه‌وه كتێبیان ده‌كڕی. به‌ڵام زۆربه‌ی ئه‌و كتێبانه‌ی بووه باو و ئێسته‌یش به‌رده‌وامه، ڕۆمان و نوكته و مه‌ته‌ڵ و ناوی منداڵ بوو كه تا ئێسته‌یش ده‌پرسن و سه‌یرم لێ دێ ئه‌و شتانه سوودیان چ بوو.
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی، با ئه‌وه‌ش له یاد نه‌كه‌ین كه جارجاره‌یش كتێبی شێوازه‌كانی (به‌ند بێژی)یان ده‌پرسی. دوور مه‌بینه ببێته باو، له كاتێك له یه‌ك هه‌فته‌دا ئه‌گه‌ر دوو كه‌س یان سێ كه‌س داوای كتێبێكی زانستی بكه‌ن. هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌وه كتێبخانه‌ی كوردی زۆر هه‌ژاره له بواری كتێبی زانستی. تا ئێسته كه‌مترین وه‌رگێڕانی بۆ كراوه، به‌ڵام ده‌بینی ٩٠٠ تا هه‌زار ڕۆمان نووسراون و هاتوونه‌ته وه‌رگێڕان.
ئه‌مه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه، به‌ڵام چه‌ند ژماره‌یه‌كی كه‌می كتێبی پزیشكی به كوردی هه‌یه، بایلۆجی هیچ شتێكی له‌سه‌ر نییه، به‌مدواییه ڕێژه‌یه‌كی زۆر كه‌م كتێبی فیزیا چاپ كران، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌یشدا مایه‌ی دڵخۆشییه كه ڕێژه‌یه‌كی زۆرباش له‌و كڕیارانه گه‌نجن، ئه‌مه‌یش ئومێدێك ده‌دات به‌وه‌ی كه ده‌كرێ بووژانه‌وه‌یه‌ك و ڕۆشنبیرییه‌كی نوێ بێته كایه‌وه.
هه‌ولێر/ ژیڤان خۆرانی