پۆلیس دەنگۆیەك ڕەت دەكاتەوە
ئهمڕۆ ههینى 19ى نیسان، پۆلیسی ڕاپەڕین به ڕۆژنامهنووسانى ڕاگهیاند، ئەو كەسەی لە ناو بازاڕی ڕانیە لەلایەن هێزەكانیانەوە براوە بۆ بنكەی پۆلیس، "بەهیچ شێوەیەك نهگیراوه، بهڵكو ئەو كەسە باری دەروونی كەمێك ناتەواوە و ڕەوانەی نەخۆشخانە كراوە بۆ چارەسەر."
شۆڕش ئیسماعیل گوتەبێژی پۆلیسی راپەڕین، لەبارەی دەنگۆی گرتنى كەسێك كە وەك شێخ خۆی ناساندووە و پێشبینی گەڕانەوەی سەدام حوسێنی سهرۆكى ڕ ژێمى پێشووى عێراقى كردووە، ڕای گەیاند، "ئەو كەسە نهگیراوهە، بەڵكو ئەو كەسە باری دەروونی كەمێك ناتەواوە و لەلایەن هێزەكانیانەوە براوە بۆ بنكەی پۆلیس و دواتر ڕەوانەی نەخۆشخانە كراوە بۆ وەرگرتنی چارەسەر."
زیاتر گوتى، "بەداخەوە هەندێك دەزگای میدیایی بەبێ وەرگرتنی گوتەی فەرمی هێزەكانی پۆلیس، لە زاری شایەتحاڵەكانی ئەو شوێنەوە تۆمەتی ئەوەیان بڵاو كردووهتەوە كە شێخێكی ساختە گیراوە، كە بەهیچ شێوەیەك ئەوە ڕاست نییە."
وشە -
محەمەد میران