دوا ئامارى قوربانیانى ڕووداوه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى ڕاپه‌رین ڕاگه‌یه‌ندرا
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى گشتیی راپه‌رین دوا ئامارى رووداوه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى سنوور شاره‌دێى بنگردى بڵاو كرده‌وه و ڕاى گه‌یاندووه كه شه‌ش هاووڵاتیی گیانیان له ده‌ستداوه و حه‌وتى تر برینداربوون.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 19ى نیسان، رووداوێكى هاتوچۆ له سنوورى شاره‌دێى بنگرد له راپه‌رین ڕوویدا و به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى راپه‌رین له‌وباره‌یه‌وه ڕاگه‌یه‌نراوێكى بڵاو كرده‌وه و تیایدا هاتووه، بەهۆی رووداویکی هاتوچۆ شه‌ش هاووڵاتیی گیانیان لەدەستدا و حه‌وتى تریش بریندابوون.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، دوای رووداوەکە سەرجەم بریندارەکان گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی فیرکاریی رانیە و چارەسەری پیویستان بۆکراوە، بەهۆی سەختی برینەکەشیانەوە چەند برینداریک رەوانەی نەخۆشخانەکانی دەرەوەی رانییە کراون.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه پێشتریش چه‌ندان رووداوى هاتوچۆ له‌و سنووره روویداوه و جیا له پابه‌ندنه‌بوون به ڕێنوێنییه‌كانى هاتوچۆ خراپى ڕێیه‌كه‌یش هۆیه‌كى تره بۆ دروستبوونى رووداو.
وشە -
سه‌رخێڵ هاشم