له‌ هه‌ولێر بكوژێك گیرا

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى هه‌ولێر ڕاى گه‌یاند، كه‌سێكیان گرتووه‌ كه‌ له‌ شه‌وى 10ى ئه‌م مانگه‌ گه‌نجێكى له‌ كۆیه‌ كوشتووه‌ و له‌ ڕێى كه‌سنه‌زان ته‌رمه‌كه‌ى به‌جێده‌هێڵى.

به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى هه‌ولێر له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ڕاى گه‌یاند، بكوژێك گیرا كه‌  سه‌عات نۆى شه‌وى 10ى ئه‌م مانگه‌ کەسێکى كوشتووه‌ و تەرمەکەی لە رێگای کەسنەزان بەجێ دەھێڵدرێ بە شێوەیەکی نادیار.

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه‌، کەسێک بەناوی بیلال عبدلره‌حمان کە تەمەنی 28 ساڵە بەھۆی بەرکەوتنی زەبرێکی بەھێز بەسەریەوە گیانی لەدەستدابوو، لە لێکۆلینەوە سەرەتاییەکان دەرکەوتووه‌ کە بکەری تاوانەکە کێیە ئه‌مڕۆ تۆمه‌تباره‌كه‌ گیرا.

ئه‌وه‌یش روونكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ كوشتنه‌كه‌ بەھۆی کێشەی کۆمەڵایەتی بووه‌ و ئێسته‌ تاوانبار «ع. ا» کە تەمەنی ٤٧ساڵە بەپێی مادەی ٤٠٦ یاسایى سزادانى عێراقی گیراوه‌.


وشە - سه‌رخێڵ هاشم


PM:08:34:19/04/2019




ئه‌م بابه‌ته 1638 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌