زانا و بیرمه‌ندی سیاسی جۆن مۆله‌ر كه به‌رده‌وام هۆشداری و مه‌ترسی به ناوه‌نده‌كانی بڕیاری ئه‌مه‌ریكا و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی داوه، له 1995 كتێبێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا نووسیویه‌تی، ئاره‌زووی سروشتی و ڕوانین له ڕابردوو به چاوێكی ته‌ماویی .. ڕوانینی ڕابردوو و زۆرترین میانڕه‌وی و سانایی باوه‌ڕهێنان، گه‌یشتن وڵاتانی دنیا به حه‌قیقه‌ت و كاریگه‌ری نۆستالۆجیا به‌سه‌ر تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا و كولانه‌وه‌ی برینی ڕابردوو و به‌ستنه‌وه‌ی به ئێسته و تێكچوونی ده‌روونی خه‌ڵك، یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین مه‌ترسییه‌كان بۆ سه‌ر داهاتووی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌مه ده‌بێته هۆكارێك بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا سه‌رده‌می زێڕینی خۆی له ده‌ست بدات و به‌ره‌و دواوه بگه‌ڕێته‌وه.
ئه‌و بۆچوونه‌ی مۆله‌ر هۆشدارییه‌كی پێشوه‌خته بوو، بۆ كاریگه‌ری ڕابردووی ئێسته‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ر داهاتووی پێشكه‌وتنی ئه‌و وڵاته‌وه، له‌بیركردنی ڕووداوه‌كانی ڕابردوو و كاریگه‌ری نه‌رێنی به‌سه‌ر ئێسته‌وه، یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین گرفته‌كانی تاك به تایبه‌تی و كۆمه‌ڵگاكان و گه‌لان به گشتی، ئه‌مه وا ده‌كات، له‌جیاتی بیر پێشڤه‌چوون بكه‌ینه‌وه، هه‌میشه بیر له
ڕووداوه‌كانی ڕابردوو بكه‌ینه‌وه و خۆمان به‌و سه‌رده‌مه ببه‌ستینه‌وه، ئه‌مه ئه‌گه‌ر بۆ توێژینه‌وه و په‌ند وه‌رگرتن بێ له هه‌ڵه‌كانی ڕابردوو كارێكی گرنگه، به‌ڵام كاتێك بۆ ئه‌وه‌یه كه هه‌میشه له خه‌یاڵ و بیركردنه‌وه و ژیانمان بێ، مه‌ترسییه‌كی یه‌كجار گه‌وره‌یه و ئێسته و داهاتووی تاك و كۆمه‌ڵگاكان له‌ناو ده‌بات.
به گوێره‌ی تیۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، كاتێك هه‌میشه ڕابردوو له هزری خه‌ڵك بێ، ئه‌وا ئێسته‌یه‌كی بێسه‌روبه‌ر و پڕ له كێشه دروست ده‌بێ، كاتێك ئێسته‌یش به‌رنامه بۆ دانراو نه‌بێ، ئه‌وا داهاتوو وێڵ و پڕ له شكست ده‌بێت، كه‌واته گه‌وره‌ترین گۆڕانكاری له ژیانی كۆمه‌ڵگاكان بریتییه له دوورخستنه‌وه‌ی مرۆڤ، كه هه‌میشه بیر له ڕابردوو بكاته‌وه و ڕابردوو له ئێسته و داهاتووی جوانتر ببینێت.
ئه‌و بیرمه‌نده سیاسییه هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات، كه زۆرینه‌ی بڕیاره سیاسییه‌كانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌هۆی پشت به‌ستن به ڕابردوو و ژیان له ڕابردوودا هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌یان لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
میكا زینكۆ یه‌كێكی تر له نووسه‌ره‌كان له گۆڤاری فۆرێن پۆلیسی نووسیویه‌تی، له كۆمه‌ڵگای سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ئێسته‌یش هاوشێوه‌ی سه‌رده‌می شه‌ڕی سارد بیر له ڕووداو و پێشهاته‌كان ده‌كرێته‌وه، بۆیه هه‌میشه تووشی كاره‌سات ده‌بین، كاتێك دنیا وه‌ك گۆڕه‌پانێكی جه‌نگ و به‌ریه‌ككه‌وتنی ئایدلۆجیاكان لێی ده‌ڕوانرێت، ئه‌وان ئێسته‌یش به‌و خه‌یاڵه‌وه ده‌ژین، كه جه‌نگی سارده و پێویسته ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ر شیوعییه‌كان سه‌ر بكه‌وێت، له كاتێكدا شیوعیه‌ت و یه‌كێتیی سۆڤییه‌ت نزیكه‌ی سێ ده‌یه پێش ئێسته ڕووخاون، هه‌ستانه‌وه‌ی ڕووسیای دوای سۆڤیه‌تیش له‌م دواییه به‌هۆی بیركردنه‌وه و بڕیاری هه‌ڵه‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بوو، كه هه‌میشه به هه‌ڵه گه‌وره‌كانی ده‌رفه‌تی زێڕینی به نه‌یاره‌كانی به‌خشیوه تا بگه‌ڕێنه‌وه ناو گۆڕه‌پانه‌كه و ببنه‌وه یاریكه‌رێكی به‌هێز له ململانێ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان دا.
ئه‌و سۆزه كۆمه‌ڵایه‌تییه و ژیانكردنه له ڕابردوو، وایكردووه كه چه‌ندان كۆمه‌ڵكوژی و جه‌نگی جۆراوجۆر له جیهان دروست ببنه‌وه و سه‌ره‌تای به‌ریه‌ككه‌وتنی زلهێزان نزیك ببێته‌وه و مه‌ترسی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی ئه‌تۆمی بێته ئاراوه.
به ڕوانین له‌و وڵاتانه‌ی كه كه‌سانی مه‌ده‌نی و سه‌ربازی فه‌رمانڕه‌واییان ده‌كه‌ن، پرۆسه‌ی دروستكردنی بڕیار له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوو به خێرایی دروست ده‌بێ و په‌رچه‌كرداره‌كان خێران و پێشڤه‌چوونه‌كان له‌وان خێراتر، بۆیه مایكل كوهین شاره‌زای سیاسی دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه وڵاتانی جیهان به دوای شكۆ و مه‌زنی ڕابردوویان ده‌گه‌ڕێنه‌وه، ئه‌مه‌یش هاوشێوه‌ی پێشوو جه‌نگ و به‌ریه‌ككه‌وتنه‌كانی ڕابردوو دووباره ده‌كاته‌وه و مرۆڤایه‌تی له بازنه‌یه‌ك ده‌خولێته‌وه و دووباره ئه‌وه‌ی له ڕابردوو ڕووی داوه، دروست ده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌یش یه‌كێكه له گرفته گه‌وره‌كان و خوێنی زۆر و مه‌رگی بێشوماری مرۆڤایه‌تی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
مارین دیمبسی جه‌نه‌رال و سوپاسالاری پێشووی ئه‌مه‌ریكا له شوبات /فێبرایه‌ری 2012 گوتی، ئێمه ئێسته له مه‌ترسیدارترین كات ده‌ژین له‌وه‌ته‌ی مرۆڤایه‌تی بوونی هه‌یه، بۆیه دان به‌وه‌دا ده‌نێم كه جیهان له دۆخێكی كاره‌ساتباردایه، هاوكات جه‌نه‌رال ریمۆند ئودیرنۆ یه‌كێك له فه‌رمانده‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكا له 2013 دووپاتی له‌وه كرده‌وه، كه ژینگه‌ی ئێسته‌ی جیهان به ناڕوونترین كات ده‌بینم و هه‌موو شته‌كان شێواون و مه‌ترسی جه‌نگ له به‌رده‌رگادایه و ده‌بێ ئێمه ڕابردوو و داهاتووی خۆمان بپارێزین، هاوكات سیناتۆر لیندسی گراهام له 2014 گوتی، كه جیهان له سه‌روبه‌ندی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌دایه، كه زۆرترین قوربانی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
ئه‌مانه ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌ن كه به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا له هه‌موو بواره‌كان چۆن بیر ده‌كه‌نه‌وه و تا چه‌ند ئێسته و ڕابردوویان پێوه‌ست كردووه به داهاتووه و هه‌میشه دۆخێكی ترسناك و هه‌ستێكی ناخۆشیان لای خه‌ڵكی وڵاته‌كه دروست كردووه و ناچاریان كردوون ئه‌وانیش له دوودڵی و نیگه‌رانی بژین، به‌و هه‌موو ترسه‌وه‌یش ده‌رفه‌تی گه‌وره‌یان به وڵاتانی ڕكابه‌ر داوه، تا هه‌ڵبستنه‌وه و به ته‌واوی پێش بكه‌نه‌وه، بۆیه ژیانی ئه‌مه‌ریكیییه‌كان له نۆستالۆجیا و ڕابردوودا گه‌وره‌ترین مه‌ترسییه كه خودی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر خۆی دروستی كرد.