شه‌پۆلێكی تری شۆڕشی گه‌لان دژی سیسته‌می ده‌سه‌ڵات و فه‌رمانڕه‌واكان ده‌ستی پێكردووه و جیمس میله‌ری ڕۆژنامه‌نووس له ڕۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی شیكارییه‌كی له‌وباره‌وه بڵاوكردووه‌ته‌وه و هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات، كه تا چه‌ند ئه‌و شه‌پۆله پۆپۆلیستییه ده‌بێته هۆی زیانگه‌یاندن به دیموكراسییه‌ت له جیهان؟
هه‌مووان هاوڕان كه ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی له دوو ده‌یه‌ی ڕابردوو له جیهان ڕووی داوه زیانی گه‌وره‌ی به دیموكراسی گه‌یاندووه و دیموكراسی له ژێر هێرشێكی گه‌وره‌دایه، به گوێره‌ی ڕوانینی شاره‌زایان و پسپۆران، ئه‌و هه‌نگاوانه جیهان به‌ره‌و تاكڕه‌وی و دروستكردنی فره جه‌مسه‌ری و فره فه‌رمانڕه‌وایی و دابه‌شبوون و له‌تبوون ده‌گێڕنه‌وه و ته‌نانه‌ت دیموكراسی و هه‌ڵبژاردنیش له داهاتوویه‌كی نزیك هیچ كاریگه‌ری و ڕۆڵێكیان نامێنێت، چونكه ئیتر ساخته‌كاری و داننه‌نان به هه‌ڵبژاردن ده‌بێته دیارده‌یه‌كی به‌ربڵاو و ساڵ له دوای ساڵ گومانه‌كان له هه‌ڵبژاردن و ئه‌نجامه‌كانی زۆرتر و فره‌وانتر ده‌بن.
له ئه‌وروپا و وڵاتانی ڕۆژئاوا كه به مه‌شخه‌ڵی
دیموكراسی ناویان ده‌برێ و له‌وێوه دیموكراسی به جیهان بڵاوبووه‌وه، حكوومه‌ت و فه‌رمانڕه‌واكان به‌ره‌و ڕه‌گه‌زپه‌رستی و توندڕۆی پاشه‌كشه‌یان كردووه و له پۆڵه‌ندا و هه‌نگاریا ڕه‌وتێكی یه‌كجار گه‌وره دژی مسوڵمانان و بیانییه‌كان ده‌ستی پێكردووه، بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر دووپات له كریستیانییه‌تی خۆیان بكه‌نه‌وه، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه پێشتر ئه‌و ڕوانگانه به‌ره‌و كاڵبوونه‌وه ده‌چین و ئاین و نه‌ته‌وه كاریگه‌ری زۆریان نه‌مابوو و مرۆڤبوون پێوه‌رێكی سه‌ره‌كی بوو بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ مرۆڤ، نه‌ك ڕوانین له ئاین و ڕه‌گه‌ز و ڕه‌نگ و نه‌ته‌وه.
میلر ده‌ڵێ، دۆخی ئێسته زۆر ناجێگیره و پڕ له ترس و پاشه‌كشه‌یه له دیموكراسی، له یه‌كه‌م شه‌پۆلی دیموكراسی كه له ئه‌سینای كۆنه‌وه ده‌ستی پێكرد، له سه‌ده‌ی پێنجه‌می پێش زاین، تا ئێسته دیموكراسی مه‌ترسی هاوشێوه‌ی ئێسته‌ی به‌خۆیه‌وه نه‌بینیووه، ڕه‌خنه‌ی زۆری بیرمه‌ندان و شاره‌زایانیش به‌شێكه له‌و هه‌وڵانه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی جیهان به‌ره‌و سیسته‌مێكی باشتر ببه‌ن و دیموكراسی به بڕوای ئه‌وان پڕ له كه‌لێن و كه‌موكوڕییه، بۆیه له ئه‌رستۆوه تا ئادموند بۆرك دیموكراسییان وه‌ك بێزراوترین سیسته‌م له جیهان وێنا كردووه و باوكانی ئه‌مه‌ریكایش هاوڕابوون و دووپاتیان له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه دیموكراسی هیچ كات بوونی نییه، به‌ڵكوو ته‌نیا ئامرازێكه و به‌كاری ده‌هێنن.
له ماوه‌ی هه‌زار ساڵی ڕابردوو، ته‌واوی تیۆره سیاسییه‌كان هیچیان به‌رگرییه‌كی توندیان له دیموكراسی نه‌كردووه، به نموونه‌یه‌كی یوتۆپی فه‌رمانڕه‌وایی ناویان نه‌بردووه، به‌ڵكوو به نموونه‌یه‌كی سیاسی مۆدێرن بۆ فه‌رمانڕه‌وایه‌تیی كردن باسیان لێوه كردووه، له كۆتایی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌یه‌م و له كاتی شۆڕشی فڕه‌نسی، كاتێك شۆڕشی گه‌لان به ناوی دیموكراسییه‌ت ده‌ستی پێ كرد و هه‌مووان كه‌وتنه ژێر كاریگه‌ری شۆڕشی فڕه‌نسی، ئیتر دیموكراسی بووه به ئه‌زموونێكی لاساییكردنه‌وه و هه‌ر وڵات و گه‌لێك به جۆرێك له جۆره‌كان و به‌شێوازێكی پڕ له كه‌موكوڕی هه‌وڵی جێگیركردنی پایه‌كانی دیموكراسی داوه.
هۆكاری ناجێگیری سیاسی له دوای گۆڕینی ده‌سه‌ڵاته‌كانیش بۆ سیسته‌مێكی دیموكراسی و وه‌رگرتنی شه‌رعیه‌ت له گه‌له‌وه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه شۆڕشه‌كان بۆ ڕووخاندنی ده‌سه‌ڵاته دیكتاتۆری و شاهانه‌ییه‌كان، به شه‌ڕی چه‌كداری و خوێنڕێشتن دیموكراسیان چه‌سپاندووه، نه‌ك به ته‌نیا دیموكراسی به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی دروست ببێ و بكه‌وێته سه‌ر سكه‌ی خۆی و به‌ره‌و پێشه‌وه هه‌نگاو بنێت.
كاتێك هه‌ر سیسته‌م و ئایدلۆجیا و ڕێبازێك به شه‌ڕ و خوێنڕێژی بهێنرێته بوون، بێگومان هیچ كات له ئارامی ته‌واودا نابێ و هه‌میشه ترسی گۆڕان و شۆڕشی تر بوونی ده‌بێت، بۆیه له پاریس كه كڵپه‌ی شه‌پۆلی دووه‌می دیموكراسی هه‌ڵگیرسا له كاتی شۆڕشی فڕه‌نسی، هه‌ر ماوه‌یه‌كی كه‌م دوای ئه‌وه، دیكتاتۆره‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ر حوكمی فڕه‌نسا گرته‌وه و ناپۆلیۆن بووه گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر خه‌ڵكی كیشوه‌ره‌كه به‌هۆی جه‌نگه زۆره‌كانی.
میلر ئه‌و دۆخه پڕ له ترس و گۆڕانكارییه چاوه‌ڕواننه‌كراوانه بۆ گۆڕینی بۆچوون و ئایدلۆجیای خه‌ڵك له ئاشتییه‌كی به خوێن دروستكراوه‌وه، بۆ ئاڵۆزی و فه‌وزا ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، چونكه له كاتی دروستبوونی سیسته‌می دیموكراسی هه‌مووان ده‌توانن ئامرازه‌كان به‌كاربهێنن و گۆڕانكاری له هزر و بۆچوونی خه‌ڵك دروست بكه‌ن و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ئاراسته‌ی بكه‌ن، كه له بنه‌ڕه‌تدا هه‌مووی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی و گرووپێكی بچووك ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه به‌ناوی گۆڕینی ڕژێمه‌كان خه‌ڵك ده‌خه‌نه سه‌ر شه‌قام و دواتریش خۆیان ده‌سه‌ڵات ده‌گرنه ده‌ست و جارێكی تر ڕووبه‌ڕووی خه‌ڵك ده‌بنه‌وه و ده‌ست ده‌كه‌ن به داخستنی ڕۆژنامه‌كان و ئازادی بیركردنه‌وه و ده‌ربڕین و ئاینی و كه‌مایه‌تییه‌كان به ته‌واوی سه‌ركوت ده‌كرێ و جۆرێك له حوكمی پێش شۆڕشی فڕه‌نسی دروست ده‌بێته‌وه.