ڤیدیۆ.. سه‌یرترین ئه‌و وڵاتانه‌ی كه زۆرترین به‌ند كراویان هه‌یه له جیهاندا
كاتێك گوێبیستی ئه‌مریكا و ئه‌وروپا و وڵاته رۆژئاواییه‌كان ده‌بین، بیری ئه‌وه لامان دروست ده‌بێت كه ئه‌و وڵاتانه ئازادیان بۆ مرۆڤ فه‌راهه‌م كردوه و ره‌نگه به هۆیه‌شه‌وه كه‌مترین تاوان و سه‌رپێچی بكرێت و كه‌مترین كه‌س رووبه‌رووی دادگا و به‌ندیخانه بكرێته‌وه، به‌ڵام له راستیدا ئه‌وه بیركردنه‌وه‌یه‌كی هه‌ڵه‌یه، چونكه ئه‌مریكا كه یه‌كێكه له به‌ناوبانگترین وڵاته‌كانی جیهان بۆ فه‌راهه‌م كردنی ئازادی و مافه‌كان، یه‌كێكیشه له‌و وڵاتانه‌ی زۆرترین به‌ندكراوی هه‌یه. له‌گه‌ڵمان بن له‌م ڤیدیۆییه‌دا زانیاری له‌باره‌ی ئه‌و وڵاتانه وه‌رگرن كه زۆرترین به‌ند كراویان هه‌یه.
یه‌كه‌م: ئه‌مریكا به 2.217.947 دوو ملیۆن و دوو سه‌د و حه‌ڤده هه‌زار و نۆ سه‌د و چل و حه‌وت به‌ندكراوی به پله‌ی یه‌كه‌م دێت له جیهاندا.
دووه‌م: چین به 1.649.804 ملیۆنێك و شه‌ش سه‌د و چل و نۆ هه‌زار و هه‌شت سه‌د و چوار به‌ندكراو به پله‌ی دووه‌م دێت له دوای ئه‌مریكا.
سێیه‌م: روسیا به 637.483 شه‌ش سه‌د و سی و حه‌فت هه‌زار و چوار سه‌د و هه‌شتا و سێ به‌ندكراو به پله‌ی سێیه‌م دێت له جیهادا.
وشە -
عه‌لی سدیق