سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری باكوری سووریا عه‌بدولكه‌ریم عومه‌ر ئاشكرای كرد، تا ئێسته شه‌ش هه‌زار چه‌كداری ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشیان گرتووه، له نێویان دا هه‌زار چه‌كداری بیانی و وڵاتانی ڕۆژئاوا بوونیان هه‌یه.
عه‌بدولكه‌ریم عومه‌ر له لێدوانێكی بۆ ڕۆژنامه‌ی "
شه‌رق ئه‌وسه‌ت" گوتی، دۆسیه‌ی گیراوه بیانییه‌كان و خێزانه‌كانیان كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی بۆ ئێمه دروست كردووه و چه‌ندان جار داوامان له وڵاتان كردووه، وه‌ریان بگرنه‌وه‌ته‌وه و بیانگێڕنه‌وه بۆ لای خۆیان له‌وێ دادگایی‌یان بكه‌ن.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكایش پشتیوانی ئه‌و داوایه‌ی كردووه، به‌ڵام زۆرینه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا دوو دڵن له وه‌رگرتنه‌وه‌ی هه‌ڵگرانی ڕه‌گه‌زنامه‌كانیان بۆ وڵاتی خۆیان، بۆیه ئێسته بیر له‌وه كراوه‌ته‌وه، كه دادگایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی له ناوچه‌كه دروست بكرێ و گرتووخانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش بنیات بنێرێ و سه‌رجه‌م گیراوه‌كان دادگایی بكرێن.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری باكوری سووریا گوتی، جیا له چه‌كداران، زیاتر له 12 هه‌زار منداڵ و ئافره‌تی داعش‌یش له كه‌مپه‌كانی حه‌واندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان ڕاگیراون و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ نه‌كراوه، له‌باره‌ی پێگه و كاریان له ڕێزی ڕێكخراوه‌كه، چوار هه‌زار ژن و هه‌شت هه‌زار منداڵن و سه‌رجه‌میان هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌وروپا و وڵاتانی تری بیانین.