ئه‌مڕۆ شه‌موو ده‌نگده‌رانی میسڕ به‌شداری له هه‌مواری ده‌ستووری وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن، له ڕاپرسییه‌كی گشتگیردا كه ماوه‌ی سێ ڕۆژ ده‌خایه‌نێت، خه‌ڵكی ده‌نگ له‌سه‌ر ده‌ستووری هه‌مواركراو ده‌ده‌ن، كه له ماوه‌ی ڕابردوو، به ده‌نگی 531 ئه‌ندامی په‌رله‌مان له به‌رانبه‌ر 22 ده‌نگی دژ له كۆی 596 په‌رله‌مانتاری میسڕ ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دراو ئاراسته‌ی ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنی میسڕ كرا تا بیخاته ده‌نگدانه‌وه.
گرنگترین ئه‌و خاڵانه‌ی له ده‌ستووری
میسڕ هه‌موار كراونه‌ته‌وه، بریتین له زیادكردنی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی وڵات له چوار ساڵه‌وه بۆ شه‌ش ساڵ، هاوكات نوێنه‌رایه‌تی ئافره‌ت چه‌سپێنراوه كه نابێ له 25% ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان كه‌متر بێ، هاوكات ڕێژه‌ی گه‌نجان و خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان یه‌كێكی تره له خاڵه‌كان، هاوكات ده‌سه‌ڵاتیش به سه‌رۆك دراوه، كه‌سێك یان زیاتر وه‌ك جێگری سه‌ركۆماری وڵات پێشنیاز بكات بۆ په‌رله‌مان تا متمانه‌ی پێ بدرێت.
گۆڕانكاری تریش له هه‌مواره‌كه كراون و گرنگترینیان بریتیه له میكانزمی دانان و گۆڕینی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی دادوه‌ری و جێگر و داواكاری گشتی و سه‌رۆكی دادگای باڵای ده‌ستووری و دامه‌زراندنی ئه‌نجوومه‌نی باڵا بۆ كاروباری هاوبه‌شی دادگا و دامه‌زراندن و ڕێكخستنی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی میسڕ.
دوێنێ ده‌نگدان له ڕاپرسی هه‌مواری ده‌ستوور له وڵاتانی ده‌ره‌وه ده‌ستی پێكرد و ئه‌مڕۆ شه‌موویش ده‌نگدانی گشتی له ته‌واوی میسڕ به‌رده‌وامی ده‌بێ، به گوێره‌ی ئاماره‌كانیش 55 ملیۆن هاووڵاتی میسڕی مافی ده‌نگدانیان هه‌یه و ده‌توانن به‌شداری له پرۆسه‌كه بكه‌ن.