سه‌رۆكی ئۆپۆزسیۆنی ڤه‌نزوێلا خوان گوایدۆ جارێكی تر ده‌ركه‌وته‌وه و داوای له هاووڵاتییان كرد له سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو، گه‌وره‌ترین خۆپێشاندان له مێژووی وڵاته‌كه به‌رپا بكه‌ن و مانگرتنی گشتی ڕابگه‌یه‌نن دژی سه‌رۆكی ناشه‌رعی نیكۆلاس مادۆرۆ، به‌هۆی قۆرخكردنی ده‌سه‌ڵات و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌ل.
غوایدۆ كه خۆی وه‌ك سه‌رۆكی كاتی وڵات ناساندووه و 50 وڵاتی دنیا دانیان پێدا ناوه و وه‌ك سه‌رۆكی ڤه‌نزوێلا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن، له یه‌كێك له گۆڕه‌پانه‌كانی كاراكاسی پایته‌ختی ڤه‌نزوێلا گوتارێكی له‌به‌رده‌م جه‌ماوه‌ر و لایه‌نگرانی خوێنده‌وه و داوای كرد، به‌رده‌وامی به خۆپێشاندانه‌كان بده‌ن و پێویسته گه‌ل له پێناوی خاك و ناوی ڤه‌نزوێلا بۆ گه‌یشتن به ئازادی و خۆشگوزه‌رانی گه‌وره‌ترین خۆپێشاندان له مێژووی وڵاته‌كه‌مان بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێ بگرن له‌وه‌ی مادۆرۆ ده‌سه‌ڵات قۆرخ بكات و وڵات به‌ره‌و داڕمان ببات.
دوای قسه‌كانی غوایدۆ، خۆپێشانده‌ران به ده‌نگی به‌رز وتافیان دژی كۆشكی میرافلوریس ده‌گوته‌وه، كه كۆشكی سه‌رۆكایه‌تییه و مادۆرۆ تا ئێسته‌یش له‌ناویدا ماوه‌ته‌وه و كۆنتڕۆڵی كردووه.
خوان گوایدۆیش له وه‌ڵامی داواكانی خۆپێشانده‌ران بێ ئه‌وه‌ی ناوی كۆشكه‌كه بهێنێت گوتی، پێویسته جه‌ماوه‌ر به‌ره‌و خاڵی یه‌كلاكردنه‌وه بچن و ئه‌و شوێنه به ده‌ست بێنن كه ده‌مانه‌وێ و كۆتایی به داگیركاری ده‌سه‌ڵاتی وڵات له‌لایه‌ن مادۆرۆوه بهێنن.