دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو ئاگر له گه‌وره‌ترین قوتابخانه‌ی ئاینی جووه‌كان له مۆسكۆی پایته‌ختی ڕووسیا كۆبووه‌وه، ئه‌مه‌یش له كاتێكدا بوو، كه پێڕه‌وكارانی ئاینی جوو له قوتابخانه‌كه كۆ ببوونه‌وه، تا جه‌ژنی هه‌ستانه‌وه ساز بكه‌ن.
به‌رپرسێكی جووه‌كان له مۆسكۆ به میدیاكانی ڕاگه‌یاند، قوتابخانه‌ی "یشیفا" گه‌وره‌ترین و به‌ناوبانگترین قوتابخانه‌ی جووه‌كانه له ڕووسیا و كه‌وتووه‌ته پایته‌ختی ئه‌و وڵاته‌وه، شه‌وی ڕابردوو تووشی ڕووداوی ئاگر كه‌وتنه‌وه بووه‌وه، پێشتر ئه‌و قوتابخانه‌یه ناوی "ته‌ورات حاییم" بووه و ده‌كه‌وێته ڕۆژهه‌ڵاتی مۆسكۆوه.
به گوێره‌ی ڕاپۆرته
میدیایییه‌كان، ئاگری قوتابخانه‌كه هیچ زیانی گیانی به دواوه نه‌بووه و ته‌نیا زیانی مادی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی ئیته‌رفاكسی ڕووسی ڕووسی له زاری ئۆلگا ئازالۆفا گوته‌بێژ به‌ناوی گه‌وره‌ی حاخامه‌كانی مۆسكۆ بڵاوی كرده‌وه، كه ئاگر سه‌ره‌تا له كۆگای هه‌ڵگرتنی گوشت كه‌وتووه‌ته‌وه و دواتر به به‌شه‌كانی تری بڵاوبووه‌ته‌وه و له كاتی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌یش نزیكه‌ی 60 قوتابی و حاخام و میوان له ناو قوتابخانه‌كه‌دا بوون، به‌ڵام سه‌رجه‌میان به سه‌لامه‌تی له قوتابخانه‌كه ڕزگاریان بوو و تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌یش به خێرایی توانیان ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ بكه‌ن.