دواى گرتنى دوو كه‌سى ئیماراتى به تۆمه‌تى سیخوڕ‌ى له‌لایه‌ن توركیاوه، ئه‌نوه‌ر قه‌رقاش وه‌زیرى كاروبارى ده‌ره‌وه‌ى ئیمارات زانیارییه‌كانى توركیا ره‌ت ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ "وشه‌كانى توركیا به هەند وه‌رناگیرێن".
دوێنێ هه‌ینى 19ى نیسان به‌رپرسێكى توركیا راى گه‌یاند، دوو كه‌سى ئیماراتى له‌لایه‌ن هێزه‌كانى توركیاوه گیراون، به تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى سیخوڕییان له‌سه‌ر توركیا كردووه و هه‌روه‌ها به‌شدارییان له تاوانى كوشتنى جه‌مال خاشقچى رۆژنامه‌نووس كردووه.
دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌و هه‌واڵه ئه‌نوه‌ر قه‌رقاش وه‌زیرى كاروبارى ده‌ره‌وه‌ى ئیمارات له په‌یامێكدا كه له تویته‌ر بڵاوى كردووه‌ته‌وه وه‌ڵامى توركیا ده‌داته‌وه و توانج له زانیارییه‌كانى توركیا دەگرێت.
ماڵپه‌ڕى
RT ى رووسى ده‌قى په‌یامه‌كه‌ى قه‌رقاشى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه " كاتێك متمانه له ده‌ست ده‌ده‌یت كه‌س باوه‌ڕت پێ ناكات، خه‌ڵك تۆمه‌تبار ده‌كه‌یت و بانگه‌شه ده‌كه‌یت و به‌سه‌رهاته‌كان ده‌گۆڕى.. چونكه راستگۆ نییت كه‌س باوه‌ڕت پێ ناكات.. له ئه‌نجامدا رۆشنه تۆ به‌ره‌و پێشه‌وه را ده‌كه‌ى له ناوخۆ و له ده‌ره‌وه پاشەكشه‌ت كردووه و پێگه‌ت ده‌له‌رزێ.. ئه‌و كاته وشه‌كانت به هەند وه‌رناگیرێن".
به‌هۆى ئه‌وه‌ى توركیا پێوه‌ندى خۆى له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ڕ به‌هێز كردووه، هه‌ر یه‌كه له ئیمارات و سعوودیه پێوه‌ندییان له‌گه‌ڵ توركیا گرژه و دواى كوشتنى جه‌مال خاشقچیش له ساڵى رابردوو له نێو كونسوڵخانه‌ى سعوودیه له ئیسته‌نبۆڵ پێوه‌ندى ئه‌م دوو وڵاته له‌گه‌ڵ توركیا ئاڵۆزتر بووه.